ئافرەتێکی ئەمریکی بەناوی (سارە دارلین) ئەنگوستیلە ئەڵماسییەکەی خستە ناو جزدانی تایبەت بە پارە و پوولەکەی، پاشان بەرەو بازاڕ کەوتەڕێ، لە کاتی ڕۆیشتنییدا لەسەر یەکێك لە شەقامەکان، چاویکەوت بە پیاوێکی پەرتەوازەی سواڵکەر کە داوای پارەی لە خەڵك دەکرد و بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش هەستی میهرەبانی دەجوڵاندن، بۆیە (سارە دارلین) جزدانەکەی دەرهێناو پێیبەخشی، بەڵام لە بیری چوو کە ئەنگوستیلە ئەڵماسییەکەی لەناو جزدانەکە داناوە!!.
دوای دوو ڕۆژ، (سارە دارلین) بە بیری هاتەوە کە ئەنگوستیلە ئەڵماسییەکەی لەناو جزدانەکە داناوە!!، بۆیە بەپەلە گەڕایەوە هەمان شوێن، بینی وا پیاوە سواڵکەرەکە چاوەڕوانی دەکات!!. پیاوە سواڵکەرەکە بۆ (سارە دارلین) ی دووپاتکردەوە، کە ئەو شتەی بووەتە هۆکاری پاراستنی ئەنگوستیلە ئەڵماسییەکە، پاراستنی ئەمانەت بووە!!.
بۆیە لە پاداشتی ئەو هەڵوێستە بەرزەیدا، (سارە دارلین) بڕیاریدا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەك و یارمەتی بۆ سوودی پیاوە سواڵکەرەکە ڕێکبخات، کە لەو هەڵمەتەدا، بڕی (١٠٠) هەزار دۆلاری ئەمریکی لە (٣٤٠٠) کەسی خێرخواز لە سەرتاسەری جیهان کۆکردەوە!!.
بەڵێ، ئەوە چیڕۆکی دەوڵەمەندبوونی پیاوێکی پەرتەوازەی سواڵکەر بوو بەهۆی دەستپاکییەوە!!، دەستپاکییەك، کە لە ڕۆژگاری ئێستادا، خەریکە بە کاریگەری تەشەنەسەندنی دیاردەی خیانەت، هیچ بەهایەکی ئەوتۆی بۆ نامێنێتەوە، کە مرۆڤایەتی پێیەوە بنازێت!!.

إرسال تعليق