Ads (728x90)

داڤید ڤیا کەتەلۆنیا جێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە مەدرید
راپۆرتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی هێنا بە دانوستانەکانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەر گواستنەوەی (داڤید ڤیا).

یانە مەدریدییەکە، کە هەڵگری نازناوی جامی شای ئیسپانیای وەرزی رابردووە، هێرشبەرە بە تواناکەی خۆی (رادامیل فاڵکاو) بە بڕی ( 60 ) ملیۆن یۆرۆ فرۆشتە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی، هەر بۆیەش ناچار بوو جێگرەوەیەکی بۆ بدۆزێتەوە، کە (داڤید ڤیا) ش باشترین بژاردەی بوو و، لە گواستنەوەشییدا سەرکەوتوو بوو.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە دەڵێت: (داڤید ڤیا)  بە بڕی ( 5,1 ) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیکرد بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بڕە پارەکەش بە شێوەی قیست و لە ماوەی سێ وەرز دەدرێتە یانەی بەرشلۆنە.

لەسەرەتادا یانە کەتەلۆنییەکە بڕی ( 2.1 ) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، وەرزی داهاتووش بڕی ( 2 ) ملیۆنی تر وەردەگرێت، لە ساڵی سێیەمشدا یانە مەدریدییەکە یەک ملیۆن یۆرۆی تر دەداتە یانەی بەرشلۆنە.

جێگەی وتنە، کە بە پێی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان هەردوو یانەدا واژۆ کراوە، ئەگەر هاتوو لە داهاتوودا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەڵبستێت بە فرۆشتنی (داڤید ڤیا) بە هەر یانەیەکی تر، دەبێت نیوەی نرخی بۆندەکەی بداتە یانەی بەرشلۆنە.

إرسال تعليق