Ads (728x90)

پرۆژەی پردە هەڵواسراوەکەی کەعبەی پیرۆز دەکرێتەوە
وه‌زاره‌تی‌ حه‌جی‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو (15) ره‌مه‌زان، پرده‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌عبه‌ ده‌كرێته‌وه‌، کە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دروستکراوە و، له‌ ماوەی یه‌ك كاتژمێریشدا، حه‌وت هه‌زار زیاره‌تكار ده‌توانن به‌سه‌ریدا بڕۆن.

(حاتم قاضی) بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ حه‌جی‌ سعودیه‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ (الاقتصادیة) ی‌ سعودی‌ راگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی‌ پرده‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌عبه‌، ده‌سكه‌وتێكی‌ پێوانەییە و، رونیشیكرده‌وه‌، کە لە ئێستادا کار دەکرێت لەسەر جێگیرکردن و دامەزراندنی ستوونەکان، ناوبراو ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە پرده‌كه‌ له‌ مادده‌یه‌ك دروستكراوه‌، كه‌ له‌ ئاسن به‌هێزتره‌ لە ڕووی پلەی بەرگەگرتنەوە، هەروەکو پردە هەڵواسراوەکە بە شێوەیەك دروستکراوە، کە ژاوەژاو دروست ناکات کە ببێتە هۆی بێزارکردنی زیارەتکاران.

(حاتم قاضی) راشیگه‌یاند، قۆناغی‌ دووه‌می‌ پرۆژه‌كه‌، لە دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ وه‌رزی‌ عومره‌ و له‌ (15) مانگی شەوالی‌ داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.

جێگەی گوتنە، کە پرۆژەی بنیاتنانی پرده‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌عبه‌، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی فراوانکردنی ڕووبەرەکانی ئەو شوێنە پیرۆزە دێت، کە پەرستشەکان تێیدا بە ئاسانی ئەنجام بدرێن.

إرسال تعليق