Ads (728x90)

ئاو، خێرایی مێشك بە ئەندازەی 14 % زیاد دەکات
توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی دۆزیووەتەوە، کە پێدەچێت خواردنەوەی ئاو، خێرایی کارکردنی مێشك بە ئەندازەی 14 % زیاد بکات، ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) باسی ئەوەیکردووە، کە توێژەران لە زانکۆی (ئیست لەندەن) دەڵێن: خواردنەوەی ئاو، خێرایی کارکردنی مێشك بە ئەندازەی 14 % زیاد دەکات، ئەوەش لەو کاتەدا بە ئاشکرا دەردەکەوێت، کە مرۆڤ تینوو بێت.

توێژەرەکان لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر (34) ژن و پیاو ئەنجامداوە، کە تاقیکردنەوە ئەقڵییەکانیان تێپەڕاند بوو، سەرەنجام بۆیان ڕوونبووەوە، کە خواردنەوەی ئاو، خێرایی کارکردن و چالاکی مێشك بە ئەندازەی 14 % زیاد دەکات.

إرسال تعليق