Ads (728x90)

یەکەم کۆمپیۆتەر لە جیهاندا
ئەو وێنەیەی لەو بابەتەدا دەیبینن، یەکەم کۆمپیۆتەرە لە جیهاندا، کە داهێنەرەکەی زانای ئەڵمانی (کۆنراد زۆسە) یە، کە لە ساڵی (1922) لەدایکبووە، ئەو لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا خولیای ئامێرە ئەلیکترۆنییە خودکارەکان بووە.

لە ساڵی (1936) یەکەم ئامێری ژمێرەری میکانیکی داهێنا، کە ناوی نا (Z1)، چونکە (کۆنراد زۆسە) ئەندازیار بووە و لە کاری گشتییدا کاریکردووە، بۆیە بە دوای شێوازێك دەگەڕا بۆ سوککردنی گرانایی کاری ژمێریاری، لەمەشدا سەرکەوتوو بوو، چونکە توانی پەرە بدات بە یەکەم ئامێری ژمێرەری میکانیکی کە دایهێنابوو، کاتێك کارەبای تێدا بەکارهێنا، ئەوە بوو لە ساڵی (1940) دیزاینی ئامێری (Z2) ی کرد.

دوای ساڵێك، لە ساڵی (1941) ئامێری (Z3) ی داهێنا، کە ئەو داهێنانەی بووە هۆی کردنەوەی سەردەمی کۆمپیۆتەر کە مرۆڤ بە ڕێگەی ژمارەسازی تێکەڵ بتوانێت پرۆگرامی بۆ دابنێت.

شایەنی باسە داهێنانی ئامێری (Z3) بە یەکەم ئامێری کۆمپیۆتەری ئەلیکترۆنی دادەنرێت، کە توانای بەگەڕخستنی هەیە لە هەموو جیهاندا.

إرسال تعليق