Ads (728x90)

وادەی بەربانگ لە نهۆمەکانی تاوەری خەلیفە جیاوازە
هەقیقەتە و خەیاڵ نییە، کە هاوسێکەت لە هەمان باڵاخانەی تۆی تێدا نیشتەجێیت، تا ئێستا ڕۆژووەکەی نەشکاندووە!، لە کاتێکدا تۆ چێژ لە ژەمە خواردنی بەربانگ وەردەگریت؟!.

دانیشتووانی تاوەری خەلیفە لە دوبەی، کە بە بەرزترین تاوەر لە جیهان دەژمێردرێت و لە (160) نهۆم پێکهاتووە، دەبێت لەمانگی ڕەمەزان ڕۆژووشکاندنەکەیان دوابخەن، چونکە دانیشتووانی نهۆمی (80-150) دوو خولەك دوای بانگدان ڕۆژووەکانیان دەشکێنن، نوێژی عیشا و بەیانیانیش دوو خولەك زووتر و پێش بانگدان ئەنجام دەدەن، دانیشتووانی نهۆمی (150) بەرەو سەرەوە لە وادەی نوێژی ئێواران لە دواوەن و سێ خولەکیش زووتر وادەی نوێژی بەیانیانە لە لای ئەوان، بەڵام دانیشتووانی نهۆمەکانی خوار نهۆمی (80) بە گوێرەی خشتەی ئاسایی ڕۆژووەکانیان دەشکێنن و نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن.

هۆکاری ئەو جیاوازییە لەوەدایە، کە دانیشتووانی نهۆمە بڵندەکان درەنگتر خۆر لەلای ئەوان ئاوا دەبێت بە بەراورد بە دانیشتووانی نهۆمە نزمەکان، لە کاتێکدا بەیانیان زووتر خۆر لەلای ئەوان هەڵدێت!.

شایەنی باسە، تاوەری خەلیفەی لە ئیماڕات بە شاکارێکی بیناسازی ناوازە لەسەر ئاستی جیهان دەژمێردرێت، کە خەڵك، بە تایبەت گەشتیاران و ئارەزوومەندان، لە سەرانسەری جیهان سەردانی دەکەن.

إرسال تعليق