دوێنێ شەو، لە یاری کۆتایی مۆندیالی لاوانی جیهان، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئۆرۆگوای بەیەکگەیشتن، دوای کۆتاییهاتنی هەردوو گێمی یارییەکە بە ئەنجامی سەلبی (0-0)، ناوبژیوان پەنای بردە بەر کاتی زیادکراو، بەڵام سەرەڕای ئەنجامدانی دوو گێمی زیادکراو، بەڵام ئەنجامەکە وەکو خۆی مایەوە (0-0)، لە لێدانەکانی سزای یەکلاییکەرەوەشدا، کەڵەشێرە لاوە فەڕەنسییەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بە ئەنجامی (4-1) یارییەکەیان بردەوە و نازناوەکەیان بەدەستهێنا.
ئەو دەستکەوتەی کەڵەشێرە لاوە فەڕەنسییەکان بە یەکەمین لەو جۆرە دادەنرێت بۆ یاریزانانی خوار تەمەنی (20) ساڵی، پێشتریش لە ساڵی (2001)، هەڵبژاردەی کەڵەشێرە فەڕەنسییەکان بۆ یاریزانانی خوار تەمەنی (20) ساڵی ئەو نازناوە جیهانییەیان دەستەبەر کردووە، هەروەکو لە ساڵی (1998) هەڵبژاردەی کەڵەشێرە فەڕەنسییەکان بۆ یاریزانە گەورەکان نازناوی مۆندیالی جیهانیان لەسەر حیسابی هەڵبژاردەی سامبای بەڕازیل مسۆگەر کردووە.
شایەنی باسە، بەر لە بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی جامی جیهانی لاوان، هەردوو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و غانا لەسەر دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتییەکە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، کە تێیدا غانییە ڕەشپێستەکان بە بردنەوەیان بە ئەنجامی (3-0)، توانیان پلەی سێیەم بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.

إرسال تعليق