ناونیشانی ئەو بابەتە، پرسیاری پیاوێکی چینییە بۆ گەنجێکی موسڵمانی ئەمریکی، کە لێی پرسیبوو: ئێوە بۆچی ڕۆژانە پێنج نوێژ دەکەن؟، ئایا یەك نوێژ بەس نەبوو؟!.
ئەویش ژیرانە وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت: خودای گەورە مرۆڤی لە جەستە و ڕۆح دروستکردووە، هەردووکیشیان پێویستییان بە بایەخپێدان و پاککردنەوە هەیە
ئەو هەروەها پێیدەڵێت: ئێمە ڕۆژانە پێنج جار دەستنوێژ دەگرین بۆ پاکوخاوێنی جەستەکانمان، سەبارەت بە ڕۆحیش، پێنج نوێژ دەکەین لە پێناو پاکژی و خۆشبەختی ڕۆحەکانمان. پیاوە چینییەکە سەرسام دەبێت بە وەڵامی گەنجە موسڵمانە ئەمریکییەکە و، وەڵامەکەشی دەبێتە هۆکاری موسڵمانبوونی.
"مصطفی" ناوی ئەو گەنجە موسڵمانە ئەمریکییەیە، کە لە گچکەییدا هاتۆتە ناو ئیسلام، لە ئێستاشدا لە مەککەی پیرۆز سەرقاڵی تەواوکردنی تێزی دکتۆراکەیەتی.
"د. جاسم المطوع" کە لە نزیکەوە لەگەڵی دانیشتووە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و گفتوگۆی لەگەڵ کردووە، دەڵێت: "مصطفی" پێیوتم: بە دوو شتی ئیسلام تووشی سەرسوڕمان بووم، کە زۆر سەرسامیان کردم، یەکەمیان: کاتێك بچووك بووم، نوێژی موسڵمانانم لە شاشەی تەلەفزیۆن دەبینی، لەسەرخۆیی و هێمنی ئەو هەزاران نوێژخوێنەم بەلاوە سەیر بوو، کاتێك بە خشوعەوە بۆ نوێژکردن دەوەستان، ئەوە سەرەڕای بوونی جەنجاڵی و قەرەباڵغی و گەرمی کەشوهەوا، بەبێ ئەوەی سکاڵا بکەن، بەڵکو مەبەستیان نزیکبوونەوە بوو لە خودای گەورە. دووەمین شتیش: لەئەستۆگرتن و بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی.
"مصطفی" تەمەنی سی ساڵە و خێزاندارە، بەرهەمی هاوسەرێتییەکەی کچێکی ژیکەڵەیە، کە ناوی لێناوە "جودی"، دەربارەی لایەنێکی گرنگ لە قۆناغەکانی گەنجێتی خۆی دەڵێت: کاتێك لە قوتابخانەی ناوەندی "نیویۆرك" دەمخوێند، من تاکە موسڵمان بووم لەناو (500) قوتابی مەسیحی و یەهودی و بێدینی، ئازارێکی زۆرم چەشت بەدەست هەندێك قوتابییەوە، بەهۆی زۆری گاڵتەکردنیان بە ئایینەکەم و ئیسلامەکەم، بەڵام من بە ئارامی و داناییەوە مامەڵەم لەگەڵ دەکردن و، بە شێوازی زانستییانەوە لەگەڵیان دەوەستام، تاوەکو پلەی یەکەمم لەسەر ئاستی قوتابخانەکەم بەدەستهێنا، لەوساوە ئەوان هەڵوێستیان لە بەرامبەرم گۆڕا و ڕێزیان دەگرتم.

إرسال تعليق