دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه، كه هه‌نووكه به به‌راورد له گه‌ڵ هەر هه‌لومه‌رجێكی دیكه‌ی دیرۆكی مرۆیی، وه‌كو پێویستییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به زامنبوونی زه‌مینه‌سازییه‌كی ڕێخۆشكهرانه بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی بارگرژی و گێژه‌ڵۆكی ناكۆكییه‌كانی نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌نوێنێت، له هونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، كه ڕیشه‌ی له قووڵایی مێژووی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا داكوتاوه و، به به‌ڵگه‌ی ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه سه‌خته‌كانی ڕۆژگار ده‌ركه‌وتووه، كه دیالۆگ، به ستراتیژییه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و ئامرازێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه بۆ گه‌یشتن به خاڵێكی هاوبه‌ش و كۆكه‌ره‌وه ده‌زانرێت، لێ گرانه وێنه‌یه‌كی ڕوون له سه‌ر ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هونه‌ره و ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌تاییه‌كانی بدۆزینه‌وه و سنوور بۆ ناسینه‌وه‌ی چۆنێتی و وورده‌كاری هاتنه‌كایه‌ی بكێشین.
به‌ڵام به سه‌رنجدان له سیاقی قورئانی پیرۆز، ده‌توانین ئاشنای سه‌ره‌داوێكی گه‌یه‌نه‌ر بین بۆ لایه‌نێك و جه‌مسه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بنه‌مای دیالۆگ، كه به‌شێكی ڕاسته‌قینه له شوناسی ئه‌م فاكته‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌ی ژیان به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی خودای خالیق وویستی مرۆڤ بكات به جێنشینی خۆی له سه‌ر زه‌وی، کە له ئایه‌تی ژماره ( 30 ) ڕووماڵی ئه‌و سه‌رگوزه‌شته‌یه ده‌كات و ده‌فه‌رمووێت: (( و إذْ قَاڵ رَبّكَ لِلْمَڵائِكَة إِنّی جَاعِلٌ فِی اڵاَرْض خَلِیفَةً قَالُوا أتَجْعَلُ فِیهَا مَنْ یُفْسِدُ فِیهَا و يسْفِكُ الدّمَاء و نَحْنُ نُسَبّحُ بِحَمْدِكَ و نُقَدّسُ ڵكَ قَاڵ إِنّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُونَ ))، مرۆڤ كاتێك له ناواخنی ئه‌و ئایه‌ته تێده‌گات و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هۆشیارانه بۆ به‌رفراوانی ده‌لاله‌ته‌كه‌ی ده‌كات، ده‌بینێ كه خودای په‌روه‌ردگار بواری له به‌رده‌م فریشته‌كان ڕه‌خساندووه، كه بۆچوونی خۆیان بڵێن له باره‌ی دیاریكردنی مرۆڤ بۆ له ئه‌ستۆگرتنی جێنشینێتی په‌روه‌ردگار له سه‌ر زه‌وی، فریشته‌كان له ڕوانگه‌ی گریمانه‌ی ئه‌وه‌وه، كه جێنشینی په‌روه‌ردگار له سه‌ر زه‌وی نابێ تێكده‌ر و خوێن‌ڕێژ بێت، به‌ڵكو ده‌بێت بنیاتنه‌ر و وه‌دیهێنه‌ری سه‌قامگیری و به‌رقه‌راری و هێمنی بێت، گوتیان: ئه‌ی په‌روه‌رگار، چلۆن كه‌سێك ئه‌كه‌یت به جێنشینی خۆت له سه‌ر زه‌وی، كه تێكده‌ر و خوێن‌ڕێژ بێت؟!!!، په‌روه‌ردگاری مه‌زن بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌وانی پێ شیاو و شایه‌ن بوو و بهڵگهكهیانی پووچه‌ڵ نه‌كرده‌وه، لێ له ئاراسته و دیدێكی دیكه‌وه وه‌ڵامیانی دایه‌وه، به‌وه‌ی، كه ئه‌وان، به ته‌واوه‌تی له ڕاستی و ڕێڕه‌وی بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌یشتوون، به‌ڵكو له‌وێوه ئامانج و مهبهستگهلێكی به‌رزتر هه‌ن، كه له سه‌ر بوونی مرۆڤ به جێنشینی په‌روه‌ردگار له سه‌ر زه‌وی په‌یدا ده‌بن و له بینایی و ئاستی زانینی فریشته‌كان وونبووه، خۆ ناشێت و به ناسازان بۆیان حسێب ده‌كرێت، كه بچنه نێو باس و خواسی دیالۆگ و گفتوگۆوه، مه‌گه‌ر به زانین و ئاگادارییه‌وه نه‌بێ، لێره‌دا و به ڕوونبوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی مه‌به‌سته‌كان، فریشته‌كان خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌دا و دانیاننا كه (( سُبْحَانَكَ ڵا عِلْمَ ڵنَا إِلاّ مَا عَلّمْتَنَا إِنّكَ أَنْتَ الْعَلِیمُ الْحَكِیمُ ))، واته گه‌وره‌یی هه‌ر شایه‌نی تۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار ، ئێمه زانیاریمان نییه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه تۆ پێتبهخشیووین .
له‌و ئاماژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه تێده‌گه‌ین، كه دیالۆگ له‌و ده‌رگایانه‌یه، كه خودای مه‌زن به ڕووی ئه‌و بیرمه‌ند و هۆشمه‌ندانه‌ی واڵا كردووه، كه توانستی زانین و بینینی ڕاستی و مهبهستهكانییان تیادا ڕۆچووه و له توانایاندایه ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان و ده‌رهاویشته‌كان به ئاسۆبینییهكی بهرفراوهنهوه بخوێننه‌وه، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ش ده‌بینین، كه خودای گه‌وره له هه‌مان باس و بابه‌تی سه‌ره‌وه و هاوشانی فریشته‌كان، ئازادی ڕاده‌ربڕین و پیشاندنی سه‌رنج و تێبینییهكانی به شه‌یتانیش به‌خشیووه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زانستی پێشوه‌خته‌ی هه‌بووه به مایه‌پووچی به‌ڵگه‌كه‌ی، قورئانی پیرۆز ئه‌و دیالۆگ و گفتوگۆیهشمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه له هه‌مان كاتدا له نێوان خودای گه‌وره و شه‌یتان به‌ڕێوه‌چووه و له ئایه‌ته‌كانی ژماره : 30– 34 له سوره‌تی " حجر " له قورئانی پیرۆزدا هاتووه: (( فَسَجَدَ الْمَلائِكَة كُلّهُمْ أَجْمَعُونَ * إِلاّ إِبْلِیسَ أَبَی أَن ێكُونَ مَعَ السّاجِدِینَ * قَاڵ يا إِبْلِیسُ مَاڵكَ أَلاّ تَكُونَ مَعَ السّاجِدِینَ * قَاڵ ڵمْ أَكُن ڵاَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَڵقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِنْ حَمَإٍ مسْنُونٍ * قَاڵ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنّكَ رَجِیمٌ ))، واته فریشته‌كان تێكڕا هه‌موو كڕنووشان برد بۆ ئاده‌م، ته‌نها ئیبلیس نه‌بێ، كه كڕنووشی نه‌برد، خودا پێی‌گوت: ئه‌ی ئیبلیس بۆچی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵی فریشته‌كان نه‌بوویت و كڕنووشت نه‌برد؟!، ئیبلیس له وه‌ڵامدا گوتی: كڕنووش بۆ به‌شه‌رێك نابه‌م، كه له قوڕ دروستت كردووه!!، ئه‌وجا په‌روه‌ردگار پێی فه‌رموو بچۆره ده‌رێ له به‌هه‌شت و تۆ ده‌ركراوی.
ئه‌و ئازادییه له دیالۆگ و ڕاده‌ربڕینه‌دا، وێنه‌یه‌كی ڕوونمان پێده‌به‌خشێت له باره‌ی بایه‌خ و گرنگی بنه‌مای دیالۆگ، كه كۆڵه‌گه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان خودای خالیق و مه‌خلوقاته‌كانی له سه‌ر ده‌وه‌ستێت و، به‌بێ ئه‌و بنچینه بنیاتنه‌ره‌وه، ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له پێشكه‌وتن و هه‌ڵكشان و بره‌وی به‌رده‌وامدا بێت، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به نه‌بوونی ئه‌و بنه‌مایه، كۆڵه‌گه‌كان هێدی هێدی ده‌ڕمێن و تێكده‌شكێن.
ئینجا كاتێك ئێمه دێین سه‌رنج له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران چڕ ده‌كه‌ینه‌وه، كه خودای په‌روه‌ردگار بۆ ڕێنموونیكردنی مرۆڤه‌كان ڕه‌وانه‌ی كردوون، ده‌بینین ژیانییان له سه‌ر ده‌ستگرتن به بنه‌مای دیالۆگ و سووربوون له سه‌ر گه‌یاندنی ڕای یه‌كێك بۆ لایه‌نی ناكۆك ده‌وه‌ستێت، له نموونه‌ی ماجه‌ڕای نێوان حه‌زره‌تی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر و نه‌مروود، كه خودای مه‌زن ڕۆناكایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه و له ئایه‌تی ژماره ( 258 ) له سوره‌تی ( به‌قهره ) ده‌فه‌رمووێت: (( أَلمْ تَرَ إِلی الّذی حَاجّ إِبْرَاهِیمَ فِی رَبّهِ أَنْ آتَاهُ اللّهُ الْمُلْكَ إِذ قَاڵ إِبْرَاهِیمُ رَبّێ الّذی یُحْیِیْ ۆیُمِیتُ قَاڵ أَنَا أُحْیِی ۆأُمِیتُ قَاڵ إِبْرَاهِیمُ فَإِنّ اللهَ ێأْتِی بِالشّمْسِ مِنَ الْمَشْڕقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْڕبِ فَبُهِتَ الّذی كَفَرَ و اللهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الظالِمِینَ ))، له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چیرۆكی دیالۆگی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر و نه‌مروود ڕوون ده‌كاته‌وه، كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر به نه‌مروودی گوت: خودای من زیندووكه‌ره‌وه و مرێنه‌ره، نه‌مروود گوتی: منیش ئه‌و توانایه‌م هه‌یه، ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر گوتی: خودای من خۆر له خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێنی، تۆ بتوانه له خۆرئاوا ههڵبهێنه!!، لێره‌دا نه‌مروود ده‌سته‌وه‌ستان بوو و ناچار خۆی به ده‌سته‌وه‌دا و به كارلێكه‌ری دیالۆگێكی بنیاتنه‌رانه‌وه تێكشكا!!، لێره‌شدا خودای په‌روه‌ردگار نموونه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار و به‌رچاوتر به‌ردیده ده‌خات و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دڵنیا بووه له ڕاستی و دروستی و ئامانجداری په‌یامه‌كه‌ی، لێ بۆ قه‌ناعه‌ت هێنان به ڕكابه‌ره‌كانی و، بۆ سه‌لماندن و ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌قیقه‌ته بۆ گرۆی مرۆڤایه‌تی، په‌نای برده به‌ر دیالۆگ و، له‌وێوه نه‌مروودی تووشی شۆك و شكستی مه‌یدانی و فیكری و ئیعتیقادی كرد.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین خودای په‌روه‌ردگار فه‌رمانیداوه به پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( د خ )، كه له سه‌ر بنچینه‌ی دیالۆگ و ووتوێژهوه، ڕووبه‌ڕووی نه‌یارانی ببێته‌وه و، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته بكات، کاتێك له ئایه‌تی ژماره ( 125) له سوره‌تی ( نحل ) ده‌فه‌رمووێت: (( ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبّكَ بِالْحِكْمَة ۆالْمَوْعِظة الْحَسَنَة و جَادِلْهُم بِالّتِی هِي أَحْسَنُ إِنّ رَبّكَ هُۆ أَعْڵمُ بِمَن ضلّ عَن سَبِیلِهِ و هُۆ أَعْڵمُ بِالْمُهْتَدِینَ ))، واته به حیكمه‌ت و ئامۆژگاری باشه‌وه، بانگه‌وازی بۆ ئایینی خودا بكه و، به شێوازی جوانه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانت بكه له كاتی گفتوگۆدا، كه دیاره ئه‌و كۆمه‌ڵه سیفه‌ته له چه‌مك و ده‌لاله‌تی دیالۆگدا به‌رجه‌سته ده‌بن و، ئه‌وه قورئانی پیرۆزه ده‌ستپێشخه‌ر و دووپاتكهرهوهیه له سه‌ر بایه‌خ و به‌ها و گرنگی دیالۆگ و زه‌رووره‌تی چڕكردنه‌وه و قووڵكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی له تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان، كه‌واته به‌ره‌نجام و خوڵاسه‌ی بابه‌ته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، كه دیالۆگ و بنه‌مای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی لای مرۆڤه‌كان پیرۆز بێت، له سۆنگه‌ی ئایین و خوداوه پیرۆزه.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس (٢٠١١)
إرسال تعليق