Ads (728x90)

هیگواین: پەرۆشم بۆ ئەزموونی نوێم لەگەڵ ناپۆلی
هێڕشبەر و ئەستێرەی ئەرجەنتینی "گۆنزالۆ هیگواین"، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندیکرد بە ڕیزەکانی یانەی "ناپۆلی" ئیتاڵی، بۆ یەکەمجار دەستیکرد بە ڕاهێنان لەگەڵ هاوڕێکانی، پێش ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە یانەکەی ڕووبەڕووی یانەی "گەڵاتەسەرای" تورکی ببێتەوە.

ئەستێرەکەی تانگۆ، کە بە "بیبیتا" ناسراوە، لە پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیوویەتی: سڵاو لە هەموو هاوڕێیان، من قۆناغێکی نوێ لە ژیانم دەستپێدەکەم، من زۆر خۆشحاڵم بە ئامادەبوونم لە شاری "ناپۆلی"، هیوادارم هەموو شتەکان بە گوێرەی مەبەست بن، سوپاسی بێپایانم بۆ هەموو لایەك. هەروەها "هیگواین" دەربارەی تاقیکردنەوە تازەکەی لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا دەڵێت: پەرۆشم بۆ ئەزموونی نوێم لەگەڵ یانەی "ناپۆلی".

شایەنی باسە "هیگواین" بە بۆندێکی گرانبەها (37) ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستی لەگەڵ یانەی "ناپۆلی" ئیتاڵی ئیمزاکرد و ڕیزەکانی یانەی "ڕیال مەدرید" ی ئیسپانی جێهێشت، جەماوەر و هاندەرانی یانەی "ناپۆلی" یش پێشوازییەکی گەورەیان لێکرد، چونکە دوای ڕۆیشتنی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان "ئیدینسۆن کاڤانی"، پشتدەبەستن بە تواناکانی "هیگواین" لە داهاتووی پڕ لە ململانێی یانەکەیان

إرسال تعليق