توێژەر و زانای بیرکاری و پسپۆڕی زانستەکانی کۆمپیۆتەر “دەیڤید لیڤی” دەڵێت: ئیسلام ئایینی ڕاستی خودایە.
“دەیڤید لیڤی” دوای موسڵمانبوونی گوتی: نەمتوانی بیروباوەڕی باوەڕیهێنان بە سێ خودا (التثلیث) قەبول بکەم، کە مەسیحییەکان پەیڕەوی دەکەن و لەسەری پەروەردەبوونە، چونکە دژایەتی هەیە لەگەڵ عەقڵدا.
ئەو هەروەها دەڵێت: بڕیارمدا بە دوای بیروباوەڕێکی تردا بگەڕێم، کە لە لاساری و بەزایەچوون بمپارێزێ و، ئەو بۆشاییە ڕۆحییەشم بۆ پڕ بکاتەوە، کە گیرۆدەی بوو بووم، بۆیە هاوڕێیەکی ئەمریکییم دۆزییەوە، کە پێش من موسڵمان ببوو، ئەو برادەرە تەرجەمەی ئینگلیزی ماناکانی قوڕئانی پیرۆزی لەلا بوو، منیش لێموەرگرت، بۆ ئەوەی لەپاڵ پەرتووکە ئایینیەکانی تر سوودی لێوەربگرم.
“دەیڤید لیڤی”دەڵێت: هەر کە دەستمکرد بە خوێندنەوەی تەرجەمەی ئینگلیزی ماناکانی قوڕئانی پیرۆز، یەکڕاست دڵم بەو بنچینە گرنگانە حەسایەوە، کە ئایینی ئیسلام لەخۆیاندەگرێت، هەر بۆیەش، هەفتەیەکی نەخایاند، کە ئیسلام لە دڵمدا جێگیر بوو، سەرەڕای ئەوەی، کە لە خێزانێکی (پرۆتستانتی) پێگەیشتووم، کە بەردەوام دەچووینە کەنیسە.
لە درێژەی ئاخاوتنەکەیدا، “دەیڤید لیڤی” دەڵێت: ئیسلام لە ویژدانمدا ڕۆچوو، دڵ و عەقڵم دامەزران، نەفسم جێگیر بوو، پشووێکمدا و گەیشتمە ئەو قەناعەتەی، کە ئیسلام ئایینی ڕاستی خودایە، قوڕئان ڕاستی گوتییە، کە دەڵێت: «إن الدين عند الله الإسلام».
ئەو پیاوە ئەمریکییە “دەیڤید لیڤی”، کە ئێستا ناوی “داود عبدالله تەوحیدی” یە، دەڵێت: جیاوازییەکە چەند دوورە لە نێوان ئیسلام و بەها و ڕەوشت و بیروباوەڕە بەرزەکانی و، لە نێوان حاڵی موسڵمانانی ئەوڕۆکە!!.
“داود عبدالله تەوحیدی” خۆزگەی ئەوە دەخوازێت، کە لە دیراساتە ئیسلامییەکانی بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی ببێتە پسپۆڕ لە بواری بەراوردکردنی ئایینەکان، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشدار بێت لە پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو لە ڕۆڵەکانی ئیسلام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و، هەمدیس بتوانێت کار بکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە نێوان غەیرە موسڵمانەکان.

إرسال تعليق