Ads (728x90)

بەهۆی بەڕۆژووبوون، ڕاهێنەرێکی ئەوروپی هەڕەشە لە یاریزانێکی موسڵمان دەکات
ڕاهێنەری یانەی (دینامۆ زەگرەب) ی کڕواتی بۆ تۆپی پێ (کرۆنۆسلاڤ غۆرسیتش) ڕایگەیاند، ڕێگە بە یاریزانە موسڵمانە تازەکەی یانەکەی نادات پلانەکەی جێبەجێبکات، کە بەڕۆژووبوونە لە مانگی ڕەمەزاندا.

(کرۆنۆسلاڤ غۆرسیتش) بیانووی ڕێگەنەدانی بە یاریزان (هیلال سودانی) بۆ بەڕۆژووبوون بەوە هێنایەوە، کە هەڵسانی ئەو یاریزانە جەزائیرییە نێودەوڵەتییە بە بەجێهێنانی ڕوکنی چوارەم لە ئیسلامدا، کە بەڕۆژووبوونە، دەبێتە بەربەست لە بەردمی خۆی و تیپەکەی.

شایەنی باسە (هیلال سودانی) لە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوو بە گرێبەستێکی چوار وەرزی، لە یانەی (گیماریش) ی پورتوگالییەوە چووە ڕیزەکانی یانەی (دینامۆ زەگرەب).

(کرۆنۆسلاڤ غۆرسیتش) دەڵێت: دەزانم (هیلال سودانی) موسڵمانە و بەڕۆژوو دەبێت، بەڵام تیپەکەم چەندین ئەرکی گرنگی لە بەردەمدایە، بۆیە لەگەڵی دادەنیشم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو خاڵە، بۆ ئەوەی چارەسەرییەکی گونجاو بدۆزینەوە کە خزمەتی تیپەکەمان بکات.

إرسال تعليق