Ads (728x90)

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی سەرسوڕهێنەردا، بە موعجیزە لە مردن ڕزگاری بوو
لە ڕووداوێکی هاتوچۆی سەرسوڕهێنەری لەو جۆرەدا، ئافرەتێکی چینی بە موعجیزە لە مردن ڕزگاری بوو، کاتێك سەری لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل گیر بوو، ڕووداوەکەش لەو کاتەدا کەوتەوە، کاتێك ئافرەتەکە بە ئتۆمبێلەکەی، خۆی کێشا بە لۆرییەکی بارهەڵگر لە شاری (Guizhou) سەر بە هەرێمی (Guangxi) لە چین.

هۆکاری خۆپیاکێشانی ئافرەتەکە بە لۆرییە بارهەڵگرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە پشتێنی دڵنیایی و سەلامەتی نەبەستبوو، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی، کە سەری بەر جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بکەوێت و بەو شێوە سەیرە تێیدا گیر ببێت.

دوای ڕووداوەکەش، سەری ئافرەتەکە بە سەلامەتی لە جامی ئۆتۆمبێلەکەی دەرهێنرا و گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە، لە ئێستاشدا باری تەندروستییەکەی جێگیرە.

إرسال تعليق