Ads (728x90)

ئەستێرە تازەکەی باڤارییەکان "ماریۆ گۆتزە" ناسێنرا
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە ئەوڕۆ بۆی سازکرا، (ماریۆ گۆتزە) ی ئەستێرە تازەکەی باڤارییەکان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناسێنرا، کە بە گوێرەی گرێبەستێك کە تاوەکو ساڵی (2016) یە، بە بڕی (37) ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی بایرن میونخەوە کرد.

(ماریۆ گۆتزە) خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیکردن بە یانەی باڤاری دەربڕی، هیواخوازی ئەوەش بوو، کە لە هەموو یاری و ڕاهێنانەکاندا بەشداری بکات

شایەنی باسە (ماریۆ گۆتزە) درێسی ژمارە (19) دەپۆشێت.

إرسال تعليق