پرسیاریان له پیاوێكی به ته‌مه‌ن كرد كه (90) ساڵی له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاندووه، هۆكاری ته‌مه‌ندرێژییه‌كه‌ی له چییدا ده‌بینێته‌وه؟، ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی: هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ پارێزگاریكردنم له ته‌ندروستی خۆم و به‌هێزی و چوست و چالاكییم له كاتی گه‌نجییدا، هەروەها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له ته‌مه‌نم به‌ڕۆژوو ده‌بووم، بۆ نموونه: لە هه‌موو ساڵێك ماوەی مانگێك به‌ڕۆژوو ده‌بووم، له هه‌موو مانگێكیش هه‌فته‌یه‌ك به‌ڕۆژوو ده‌بووم، له هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بووم، له هه‌موو ڕۆژێكیش له بری سێ ژه‌م خواردن دوو ژه‌م خواردنم ده‌خوارد، له كاتی بەربانگیش بۆ به‌ڕۆژووبوون زۆر ئاوم ده‌خوارده‌وه له گه‌ڵ كه‌مێك شه‌ربه‌ت و كه‌وچكێك له هه‌نگوین.
له پیاوێكی دیكه‌ی به ته‌مه‌نییان پرسی، كه (100) ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی به‌ڕێكردووه، هۆكاری ته‌مه‌ندرێژییه‌كه‌ی له چییدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و له وه‌ڵامدا وتی: بایه‌خم نه‌ده‌دا به خۆشگوزه‌رانی، زیاتریش خواردنه سادهكانم ده‌خوارد، جیاوازی ژیانی من و ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵم ده‌ژیان له دۆست و كه‌سوكاره‌كانم ئه‌وه‌بوو، من زۆر به ساده‌یی ده‌مگوزه‌راند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ند بووم و هۆكاره‌كانی ژیانێكی لێوان‌لێو له خۆشیم هه‌بوو، به‌ڵام من له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووم كه هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ندرێژیی و لهشساخیم هه‌ڵبژارد، زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانم به سه‌ربرد به‌بێ ئه‌وه‌ی دهستبڵاوبم، خواردنی خۆشی من بریتی بوو له شیر و گێزه‌ر و نانی ڕه‌ق، له ماوه‌ی هه‌ر ساڵێكی ته‌مه‌نمدا زۆربەی كات به‌ڕۆژوو ده‌بووم، به‌وه‌ش خۆم له مه‌ینه‌تییه‌كانی نه‌خۆشی و ماندووێتی پیری پاراست.

إرسال تعليق