Ads (728x90)

“فریدریك کانۆتیە”: ئەوەی لە میسر ڕوودەدات، عەیبە و شورەییە
ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی و یاریزانی هەڵبژاردەی مالی “فریدریك کانۆتیە”، کە ئێستا وەکو یاریزانێکی پیشەگەر درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی دەدات لە خولی چینی، ڕای خۆی بەرامبەر ڕووداوە هەنووکەییەکانی سەر گۆڕەپانی میسری ڕاگەیاند و گوتی: ئەوەی لە میسر ڕوودەدات، عەیبە شورەییە.

“فریدریك کانۆتیە” پێشهاتە تازەکانی سەر گۆڕەپانی میسری بە دەرهاوێشتەی کودەتای سەربازی لەسەر سەرۆکێکی هەڵبژێردراو و شەرعی وەسفکرد.

“فریدریك کانۆتیە” موسڵمانێکی وەفادار و کەسێکی دیندار و خاوەن هەڵوێستە، پێشتریش چەندینجار لە خولی ئیسپانی، کە لە ڕیزەکانی یانەی ئیشبیلیە یاری دەکرد، لەسەر نواندنی هەڵوێستبەرزی، سزادراوە.

إرسال تعليق