فه‌توا گرنگ و هاوچه‌رخه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان:
1 – خوێن به‌خشین و وه‌رگرتنی خوێن لە ڕۆژووەوان، ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه .
2 – كل له چاوكردن، به‌كارهێنانی بۆن (عه‌تر)، ڕه‌نگكردنی ده‌ست و پێ به خه‌نه، ئه‌مانه ڕۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه .
3 – به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی چاو و گوێ و لووت و شووشتنی گوێ ڕۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه، به مه‌رجێك نه‌چنه ناو گه‌رووه‌وه.
4 – ڕشانه‌وه ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه، به‌ڵام یه‌كێك به ئه‌نقه‌ست خۆی بڕشێنێته‌وه، ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
5 – ددانكێشان و ددان پڕكردنه‌وه و شووشتنی ددان و دووچاربوونی ددان به خوێنبه‌ربوون ڕۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه.
6 – به‌كارهێنانی بوخاخی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و بوخاخی لووت ڕۆژوو به‌تاڵ ناكه‌نه‌وه.
7– شووشتنه‌وه‌ی گورچیله ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه (ڕای دیكه‌ش هه‌یه).
8 - ده‌رزی له خۆدان چ له پێست بێت یان له ده‌مار بێت ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه.
9 – به‌كارهێنانی كانونهی چاره‌سه‌ری ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه (ڕای دیكه‌ش هه‌یه).
10 – به‌كارهێنانی ئۆكسجین بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه.
11 – به‌نجی پزیشكی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ڕێی لووته‌وه بوو به ماده‌یه‌كی گازی ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه، به‌نجی چینی كه له ڕێی دهرزییهوهیه ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه، به‌نجی گشتی دوو جۆری هه‌یه: ئه‌گه‌ر بێهۆشی بخاته ته‌واوی له‌شه‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ر له ته‌واوی ڕۆژه‌كه بێهۆش بوو ئه‌وا ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌واوی ڕۆژه‌كه بێهۆش نه‌بوو ئه‌وا له سه‌ر مه‌زهه‌بی پێشه‌وا شافیعی ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ریش له گه‌ڵ به‌نجه گشتییه‌كه مادده‌ی خۆراكی به‌كاربهێنرێت ئه‌وا ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
12 – حه‌بی ژێر زمان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵ و سینگ ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه.
13 – به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناوبینی ( نازور ) بۆ نه‌خۆش كێشه‌یه‌كی زۆری له سه‌ر هه‌یه له نێو زانایان، به‌ڵام ڕای به‌هێز ئه‌وه‌یه ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ناكاته‌وه، بەڵام باشتر وایه نه‌خۆش ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بێت ئه‌و كاره دوابخات بۆ دوای مانگی ڕه‌مه‌زان.
14 – چوونی هه‌ر ئامراز و مادده‌یه‌كی چاره‌سه‌ری بۆ ناوه‌وه‌ی مێشك ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه.
15 - وه‌رگرتنی نموونه‌یه‌ك یان به‌شێك له جه‌رگ و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش بۆ پشكنین ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه.
16 - هه‌ر شتێك له ڕێی مژینه‌وه بچێته ناو له‌شه‌وه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی وه‌كو ماده‌یه‌كی چه‌وری یان مه‌رهه‌م ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه.
بۆ هه‌ر پرسیار و سه‌رنجێكی دیكه، له به‌شی په‌یوه‌ندی سایته‌كه‌مان په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ بگرن.

إرسال تعليق