Ads (728x90)

زانیاری لەسەر " تاتا مارتینۆ " ڕاهێنەرە تازەکەی بەرشەلۆنە
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "مارکا" ی ئیسپانی، چەند ساتێك پێش ئێستا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ ڕاهێنەری ئەرجەنتینی "تاتا مارتینۆ" گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و، ئەوەی دوایی واژۆی لەسەر گرێبەستی مەشقدانەوەی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.

"تاتا مارتینۆ" ڕاهێنەری پێشووی یانەی "نیویلیز ئۆڵد بویز" ی ئەرجەنتینی، کە بە سەرچاوەی دەرکەوتنی بەهرەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی ناسراوە، لەگەڵ دوو یاریدەدەرەکەی "ئیلفیۆ باولۆراسۆ" و "خۆرخێ باوتۆسۆ"، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەنە بەرشەلۆنە، بەڵام ڕۆژنامە مەدریدییەکە ئەوەی دیارینەکردووە، کە ئایا "تاتا مارتینۆ" بەردەوام دەبێت لە پشتبەستن بە یاریدەدەرانی "تیتۆ ڤیلانۆڤا" ی ڕاهێنەری پێشووی بلۆگرانا، کە دیارترینیان "جۆدری ڕۆڕا" و "ڕۆبی" ن.

شایەنی باسە، دوای دەستلەکارکێشانەوەکەی "تیتۆ ڤیلانۆڤا" ی ڕاهێنەری پێشووی بلۆگرانا، یانەی بەرشەلۆنە چاوی خستە سەر "تاتا مارتینۆ"، کە تۆمارێکی پڕ لە دەستکەوتی هەیە، چ لە ئۆرۆگوای، چ لە ئەرجەنتین.

ماوەتەوە بڵێین، کە گرێبەستی  "تاتا مارتینۆ" لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ سێ وەرز دەبێت.

إرسال تعليق