لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەڵمانییدا، یانەی "برۆسیا دۆرتمۆند" ی ئەڵمانی تۆڵەی شکستەکانی لە بەرامبەر یانەی "بایرن میونخ" لە وەرزی ڕابردوو کردەوە و، بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ لێی بردەوە و، یەکەمین نازناوی ئەو وەرزەی دەستەبەر کرد، بەو سەرکەوتنەش، ڕۆڵەکانی "یۆرگن کلۆب" گورزێکی کوشندەیان لە "گۆاردیۆلا" ی ئیسپانی وەشاند و لە یەکەمین نازناو لەگەڵ باڤارییەکان بێبەشیان کرد.
لە یەکەم یاری ڕەسمی هەردوو تیپ لە وەرزی نوێدا، یانەی برۆسیا دۆرتمۆند سەرکەوتوو بوو لە تۆڵەکردنەوەی خێرا لە ڕکابەرەکەی "بایرن میونخ"، ئەمەش موژدەی ڕکابەرییەکی توند لە نێوانیان دەدات لە خولی بۆندسلیگای ئەمساڵ.
فەزڵی سەرکەوتنە گەورەکەی "برۆسیا دۆرتمۆند" دەگەڕێتەوە بۆ ئەستێرەکەی "مارکۆ ڕیۆس"، کە دوو گۆڵی لەو یارییەدا تۆمار کرد، ئەستێرەکەی تر "گۆندۆگان" یش گۆڵێکی تۆمار کرد، "ڤان بۆیتن" یش بە هەڵە گۆڵێکی لە تۆڕی تیپەکەی "بایرن میونخ" تۆمار کرد، گۆڵەکانی "بایرن میونخ" یش لەلایەن "ئاریان ڕۆبن" ەوە تۆمارکرا.

إرسال تعليق