Ads (728x90)

ئیدینسۆن كاڤانی: هیواردارم جێ په‌نجه‌یه‌ك لە خولی فه‌ره‌نسی به‌جێبهێڵم
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کۆتاییهێنا بە گفتوگۆکانی تایبەت بە گواستنەوەی (ئیدینسۆن كاڤانی) و، بە شێوەیەکی ڕەسمی گرێبەستێکی گرانبەهای لەگەڵ ئیمزاکرد.

یانە پاریسییەکە به‌ بڕی (64) ملیۆن یۆرۆ، یاریزانی ئاستباڵای یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی (ئیدینسۆن كاڤانی) به‌ بۆندێكی (5) وه‌رزی هێنایە ڕیزەکانییەوە و، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ ئۆرۆگواییه‌، بووە گرانترین یاریزان له‌مێژووی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا (لیگاوەن).

دوای یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ (ئیدینسۆن كاڤانی)، یانه‌ی پاریس سانجێرمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، هەڵسا بە ناساندنی بە ناساندنی ئەو ئەستێرە تازەیەی بە هانده‌رانی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، کە تێیدا (ئیدینسۆن كاڤانی) سوپاسی هەموو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد، كه‌ هاوكاربوون بۆ كۆتاییهێنان به‌بۆنده‌كه‌ی و وتی: هیواردارم جێ په‌نجه‌یه‌ك لە خولی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ به‌جێبهێڵم.

ناسر خلێفی سه‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه‌ش، کە بە ڕەگەز عەڕەبە و خەڵکی وڵاتی قەتەڕە، وتی: گواستنه‌وه‌ی كاڤانی ئاسان نه‌بوو، چونكه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان ده‌دا.

شایەنی باسە (ئیدینسۆن كاڤانی) كه‌ به‌ماتادۆر ناوده‌برێت، دووباره‌ له‌پاڵ (خافێر پاستۆری) و (ئیزیكیل لاڤێتزی) یاری ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌ ڕیزەکانی یانەی ناپۆلی به‌یه‌كه‌وه‌ یارییان دەکرد.

ماوەتەوە بڵێین، کە (ئیدینسۆن كاڤانی) درێسی ژماره‌ (9) ی یانەی پاریس سانجێرمان دەپۆشێت.

إرسال تعليق