Ads (728x90)

خۆشبەختیت دەوێ؟!، ڕێگەیەکی ئاسان بۆ خۆشبەختی
ئایا هەندێکجار هەست بە دڵتەنگی دەکەیت، بەبێ ئەوەی هۆکارێکی ڕوون بۆ ئەو دڵتەنگییە هەبێت؟!، ڕەنگە هۆکاری ئەو حاڵەتە بگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ڕێژەی هۆڕمۆنی "سیرۆتۆنین" لە جەستەتاندا، چونکە "سیرۆتۆنین" هۆڕمۆنی خۆشبەختییە!، ئەوجا دەبێت ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئەو هۆڕمۆنە چی بێت؟!.

لێرەدا ئاماژە بۆ چەند ڕێگەیەکی سادە و ئاسان دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی "سیرۆتۆنین" لە جەستەتاندا و، گەڕانەوەتان بۆ باوەشی پڕ ئاسوودەیی بەختەوەری:

  1. چوکلێت: ڕۆژانە دوو دانە لە جۆری ڕەشی چوکلێت لە کوالێتی بەرز "کە ڕێژەی 70% لە تامی کاکاو لەخۆبگرێت" بخۆن، چوکلێت کە تامی کاکاوی تێدا بێت، زۆر پێویستە بۆ مرۆڤ، چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی "مەگنیزیۆم"، مادەی "مەگنیزیۆم" یش بەوە ناسراوە، کە هێورکەرەوەیە و میزاجی مرۆڤ باشتر دەکات.
  2. بیبەری تیژ بخۆن، کە بە گرنگترین جۆری خواردەمەنییەکان دادەنرێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەستی و خەمۆکی.
  3. بادام بخۆن، دەوترێت کە بادام خۆراکی مێشکە، دەوڵەمەندیشە بە مادەی "مەگنیزیۆم"، کە ئەو مادەیە بەوە ناسراوە، کە هێورکەرەوەیە و میزاجی مرۆڤ باشتر دەکات.
  4. سەوزەمەنییە گەڵا سەوزەکان بخۆن، چونکە زۆر دەوڵەمەندن بە مادە کانزاییەکان و ڤیتامینەکان کە وزە و چالاکی بە جەستە دەبەخشن.
  5. مۆز بخۆن، چونکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕێژەی هۆڕمۆنی "سیرۆتۆنین" بەرز دەکاتەوە.
  6. جۆداس "گەوڵەگیا" بخۆن، چونکە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی گرژی و پەستی و توڕەیی.
  7. گوێز بخۆن، چونکە دەوڵەمەندە بە چەوری "ئۆمێگا" کە سوودبەخشە بۆ مێشك.
  8. سوێری "ئیپسۆم"، خۆشووشتن بە ئاوێکی تێکەڵ بەو سوێرییە "ئیپسۆم" مرۆڤ هێور دەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی "مەگنیزیۆم".
  9. زەردەخەنە، با زەردەخەنەت لەسەر لێو بێت، تەنانەت ئەگەر لە دڵیشتەوە نەبێت، ئینجا هەوڵبدە لەگەڵ کەسە دڵخۆشەکان سەیری فیلمێکی کۆمیدی بکەی، زەردەخەنە وادەکات هۆڕمۆنی بەختەوەری زیاتر بێت.
  10. هەندێك لە کاتت تەرخان بکە بۆ ڕۆیشتن بەناو سروشتدا، ئەوە وادەکات دوور بکەویتەوە لە فشارەکان و هەموو سەرچاوەکانی بێزاری وەکو ڕێکلامەکان و مۆبایل و تەلەفزیۆن و قەرەباڵغی و جەنجاڵی.
  11. ئاو، ئاو خواردنەوە وزەی زیاترت پێدەبەخشێت و فشاری دەروونیت کەمدەکاتەوە.
  12. ڕۆیشتن بە پێخاوسی لەسەر خۆڵ یان لەسەر لم یان لەسەر گیا، چونکە بەو هەنگاوە، لە ماوەی چەند خولەکێکدا هەست بەوە دەکەیت، کە بیر و هۆشت سافتر بووە و دڵخۆشتر و نەرمتر بوویت.

إرسال تعليق