Ads (728x90)

ڕه‌یان.. ده‌روازه‌ی ڕۆژووانه‌كانە بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت
ئه‌وه‌ش فه‌زڵی بێسنووری خودای په‌روه‌ردگاره‌، كه‌ ڕۆژووانەكان چاره‌نووسییان چه‌شنی خۆشبه‌ختی دونیایان له‌ قیامه‌تیشدا ڕووناكه‌ و، به‌ خه‌ڵات و ڕێزلێنانی ئیلاهی زیاتر شاد ده‌بن و، به‌ره‌و به‌رزایی بڵندتر هه‌نگاو ده‌نێن و، چاو له‌ لووتكه‌ ڕێ ده‌كه‌ن و، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو تروسكایی خۆشبه‌ختی و خۆشحاڵییان به‌ سه‌ردا ده‌بارێت و، پله‌ و پایه‌كانییان ڕووەو ترۆپك ده‌بێت و، دڵخۆشن به‌وه‌ی، کە ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌نگا و هەڵوێستەکانیان دانابوو.

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا، پێغه‌مبه‌رمان (د خ) هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ سه‌ر به‌خششێكی ئێجگار نرخدار و بایه‌خداری خودای په‌روه‌ردگار ده‌كات له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا، کە بۆ ڕۆژووانه‌كان ئامادەیکردووە،کاتێك ده‌فه‌رمووێت: إن في الجنة بابا يقال له الريان يدخل منه الصائمون يوم القيامة لا يدخل معهم أحد غيرهم يقال أين الصائمون فيدخلون منه فإذا دخل آخرهم أغلق فلم يدخل منه أحد، رواه مسلم، واته‌: له‌ به‌هه‌شتدا ده‌رگایه‌ك هه‌یه‌ به‌ ناوی (ڕه‌یان)، له‌ ڕۆژی دواییدا ڕۆژووانه‌كان له‌و ده‌رگایه‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو به‌هه‌شت، جگه‌ له‌وان كه‌سی دیكه‌ له‌ گه‌ڵییان له‌و ده‌رگایه‌ ناچێته‌ ناو به‌هه‌شتەوە، بانگی خودای په‌روه‌ردگار دێت و ده‌وترێت: كوا له‌ كوێن ڕۆژووانه‌كان؟، ئینجا ڕۆژووانه‌كان له‌و ده‌رگایه‌وه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شت تاوه‌كو دوایین كه‌سیان، ئه‌وجا ده‌رگاكه‌ داده‌خرێت و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ له‌ گه‌ڵییان ناچێته‌ ژووره‌وه‌.

به‌ ڕاستی نیعه‌مه‌ت و ڕێزلێنانێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ و، هەر له‌ ڕۆژووانه‌كان ده‌وه‌شێته‌وه‌ و پڕ به‌ باڵای ئه‌وانه‌، خودای گه‌وره‌ بیكاته‌ به‌ش و نەسیبمان ئینشاڵا.

إرسال تعليق