Ads (728x90)

مێشکی پیاو گەورەترە یان ژن؟!
زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە بوونی جیاوازی لە قەبارەی مێشکی پیاو و ژندا، مانای جیاوازی لە زیرەکی و توانای بیرکردنەوە ناگەیەنێت، هۆکاری ئەو جیاوازییەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی فیسیۆلۆجی لە ناوەوەی مێشکدا.

لە ڕووی زانستییەوە ئاشکرابووە، کە مێشکی پیاو لە مێشکی ژن بە ڕێژەی (1%) گەورەترە لە ڕووی قەبارەوە، کە قەبارەی مێشکی پیاو بە ئەندازەی (1400) گرام خەمڵێندراوە.

لەو ڕووەوە زانایان چەند توێژینەوەیەکیان لە زانکۆی (عین شمس) ئەنجامداوە، کە لە ڕێگەیانەوە گەیشتوونەتە چەند ڕاستییەکی گرنگی سەرسوڕهێنەر، کە جیاوازی ڕوواڵەتی لە نێوان مێشکی پیاو و ژن دەردەخەن، دەرەنجامی توێژینەوەکانیش بەو جۆرە بوون:

  1. مێشکی پیاو گەورەترە لە مێشکی ژن.
  2. ڕێژەی پێگەیینی ناوەندەکانی مێشك لە پیاون خێراترە بە بە بەراورد بە ژنان.
  3. ڕێژەی پووکانەوەی ناوەندەکانی مێشك سێ ئەوەندە خێراترە لەلای ژنان بە بەراورد بە پیاوان.
  4. مێیینەکان توانای بیستنیان بەهێزترە لە نێرینەکان، بەوەی مێیینەکان دەتوانن گوێبیستی دەنگە نزمەکان ببن، بەڵام نێرینەکان دەتوانن سێ ئەوندە زیاتر بەرگەی دەنگە بەرزەکان بگرن بە بەراورد بە ژنان.

إرسال تعليق