ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره له هزر و بیری زۆر كه‌س دابێت، ئاخۆ حیكمه‌ت چییه كه قورئانی پیرۆز له مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیووه‌و، ئەو ڕووداوە گەنگە له مانگه‌كانی دیكه‌دا نەبووە؟!، ڕوونبوونه‌وه‌ی ئه‌م باسه بۆ موسڵمانان، زه‌رووڕه‌تێكه و ده‌بێ بیزانن و لێی بێ‌ئاگا نه‌بن، بۆیه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا و به پشتبه‌ستن به تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی زانایانی ئیسلام ده‌ڵێین:
خودای په‌روه‌ردگار هه‌ندێك ڕۆژی فه‌زڵ كردووه به سه‌ر هه‌ندێكی دیكه‌دا، هه‌ندێك شه‌وی فه‌زڵ كردووه به سه‌ر هه‌ندێكی دیكه‌دا، فه‌زڵی به‌خشیووه‌ته هه‌ندێك شوێن و كات، کە نه‌یبه‌خشیووه‌ته هه‌ندێكی دیكه، ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئاستی مرۆڤه‌كانیشدا، به‌وه‌ی هه‌ندێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و هه‌ندێكیش هه‌ژار، هه‌ندێكی به‌هێز كردووه و هه‌ندێكیش لاواز، هه‌ندێكیانی كردووه به پێغه‌مبه‌ر و هه‌ندێكیش به شوێنكه‌وتووی ئه‌وان و تاد.
بۆیه به زانین و تێگه‌یشتن له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی کە خودای گەورە هەر خۆی لە نهێنییەکەی شارەزا و زانایە، به‌خشینی فه‌زڵی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز به مانگی ڕه‌مه‌زان، له‌و چوارچێوه‌یه و له‌و تایبه‌تمه‌ندییه دایه و، به‌رجه‌سته‌بوونی هه‌مان كار و سوننه‌تی خودای په‌روه‌ردگاره، كه له‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌دیمانكرد و ئاماژه‌مان پێدا.
كه واته شتێكی جیاوازتر و زیاتر له‌و باره‌یه‌وه (تایبه‌ت به باسه‌كه‌مان) به‌دیناكه‌ین و نابینین، تاوه‌كو بچینه نێو وورده‌كارییه‌كانی، بۆیه هه‌ر لێره‌وه‌ش ده‌زانین، كه به‌خشین و پێدانی فه‌زڵ به شته‌كان، له به‌ر خودی شته‌كان نییه، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌و نیعمه‌ت و به‌خششانه‌یه، كه به هۆی ئه‌وانه‌وه خودای په‌روه‌ردگار ده‌یانبه‌خشێت، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر فه‌زڵی خوداییمان له بوونه‌وه‌ر و درووستكراوێكی خودایی بینی، ئه‌وا واجبه ڕێزی لێبگرین و، ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زڵه ده‌یخوازێت پێی هه‌ڵبستین، ئه‌وجا چۆن ڕه‌فتار له گه‌ڵ قورئانی پیرۆز ده‌كه‌ین و ترسمان له سه‌رپێچیكردنی هه‌یه، هه‌مان شتیش له باره‌ی ڕه‌مه‌زان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌وه‌ی خودای گه‌وره منه‌تمان به سه‌ردا ده‌كات، كه له ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو بین، نه‌وەكو له مانگه‌كانی دیكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی به‌ڕۆژووبوونمان دەستبکەوێت.
پوخته‌ی مه‌به‌ست: هه‌ڵبژاردنی مانگی ڕه‌مه‌زان له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ دابه‌زاندنی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌رزه‌مین، له سوننه‌ت و كاری ئیلاهییه و، ئه‌و خۆی ده‌زانێ چی ده‌كا و چۆن هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری ئه‌و گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ر و درووستكراوانه‌ی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات و، بواری به مرۆڤه‌كان نه‌داوه سه‌ر له هه‌موو كارسازییه‌كانی ئه‌و ده‌ربكه‌ن و بگه‌نه سنووری گه‌یشتن به كاكڵه‌ی كارزانی و كارسازییه‌كانی و له هه‌موو نهێنی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به ئاگابن. (والله تعالی أعلم بالمراد والمفاد).

إرسال تعليق