Ads (728x90)

چۆنییەتی وازهێنان لە جگەرەکێشان لە پێنج ڕۆژدا
لەو بابەتەماندا، تیشك دەخەینە سەر شێوازێکی زۆر گرنگ، کە یارمەتیدەرە بۆ وازهێنانی یەکجارەکی لە جگەرەکێشان، کە کاریگەرییەکەی دەرکەوتووە و، نزیکەی (20) ملیۆن جگەرەکێش بە سەرکەوتوویی بەکاریانهێناوە، واتە: بەهۆیەوە (20) ملیۆن جگەرەکێش وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە.

شێوازەکە بە "پێنج ڕۆژەکە" ناسراوە و، بەمشێوەیەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێت:

ڕۆژی یەکەم:

جگەرەکێش بە ئارەزووێکی بەهێزەوە لەگەڵ خۆی دەدوێت و ئەو قسەیە دووبارە دەکاتەوە، کە لەمەودوا هەرگیز جگەرە ناکێشێت، ئینجا سەرەتای ئەو ڕۆژە بە خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو دەستپێدەکات، پاشان دوو جار بە قووڵی هەناسە دەدات، لە هەر جارێکیشدا لە ژمارە (1) تا ژمارە (5) دەژمێرێت، ئینجا وەکو چەمانەوەی (رکوع) نوێژ دەچەمێتەوە و لە دەمەوە هەناسەیەك دەدات، ئینجا سێ جار دەکۆکێت، کە ئەمانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی لێهاتوویی سییەکان.

پەیداکردنی ئاوی سارد لە بەرەبەیانییەکی زوودا، لەگەڵ شێلانی لای چەپی سینگ و باسك بە دەستەسڕێکی تەڕ تا پێستەکە سوور دەبێتەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوەی خوێن پاك بکرێتەوە لە نیکۆتین.

لە پاش ئەمانە، وەرزشکردنی ڕۆیشتن لە مەسافەی (500) مەتر.

بەردەوامبوون لەسەر خواردنەوەی ئاو، بە تەرزێك کە لە دوو لیتر کەمتر نەبێت، لەگەڵ خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ و لیمۆ.

لە پاش نیوەڕۆ، جارێکی تر دەبێت جگەرەکێش ئاوی سارد پەیدا بکاتەوە، لەگەڵ شێلانی لای چەپی سینگ و باسك بە دەستەسڕێکی تەڕ تا پێستەکە سوور دەبێتەوە، ئەمەش لە پێناو ئەوەی خوێن پاك بکرێتەوە لە نیکۆتین.

پێش نووستن دوو پەرداخ ئاو دەخواتەوە، پاشان دوو جار بە قووڵی هەناسە دەدات، لە هەر جارێکیشدا لە ژمارە (1) تا ژمارە (5) دەژمێرێت، ئینجا وەکو چەمانەوەی (رکوع) نوێژ دەچەمێتەوە و لە دەمەوە هەناسەیەك دەدات، ئینجا سێ جار دەکۆکێت، جارێکی تریش دەبێت جگەرەکێش ئاوی سارد پەیدا بکاتەوە، لەگەڵ شێلانی لای چەپی سینگ و باسك بە دەستەسڕێکی تەڕ تا پێستەکە سوور دەبێتەوە. 

ڕۆژی دووەم:

ئەوەی لەسەرەوە باسمانکرد دووبارەی دەکاتەوە لەگەڵ گۆڕینی شوێنی شێلانەکە بۆ لای ڕاستی سینگ و باسکی ڕاست، دەبێت بە نیازێکی ڕاستگۆیانەشەوە لە خودای گەورە بپاڕێتەوە، کە یارمەتی بدات لە وازهێنان لە جگەرەکێشان.

ڕۆژی سێیەم:

ئەوەی لەسەرەوە باسمانکرد دووبارەی دەکاتەوە لەگەڵ شێلانی سك و پشت، هەروەها دەبێت بە نیازێکی ڕاستگۆیانەشەوە لە خودای گەورە بپاڕێتەوە، کە یارمەتی بدات لە وازهێنان لە جگەرەکێشان.

ڕۆژی چوارەم:

ئەوەی لەسەرەوە باسمانکرد دووبارەی دەکاتەوە بەڵام ئەوجارەیان تەنها قاچی چەپی دەشێلێت.

ڕۆژی چوارەم:

ئەوەی لەسەرەوە باسمانکرد دووبارەی دەکاتەوە بەڵام ئەوجارەیان تەنها قاچی ڕاستی دەشێلێت.

هیوادارین جگەرەکێشەکان سوود لەو بابەتەمان وەربگرن و، هاندەریان بێت بۆ وازهێنانی یەکجارەکی لە جگەرەکێشان.

إرسال تعليق