Ads (728x90)

ستیڤان یۆڤیتیتش، ئەستێرەکەی کاڵچیۆ چووە مانچستەر سیتی
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی ڕەسمی یاریزانی ئاستبەرزی مۆنتینیگۆریی و ئەستێرەکەی کاڵچیۆ (ستیڤان یۆڤیتیتش) ی هێناوەتە ڕیزەکانی.

لای خۆشییەوە، یانەی فیۆرەنتیای ئیتاڵی دووپاتی کردەوە، کە ئەستێرەی یانەکەیان (ستیڤان یۆڤیتیتش) ی تەمەن (23) ساڵ، ڕوویکردۆتە ڕیزەکانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی.

بە هاتنی (ستیڤان یۆڤیتیتش) بۆ ڕیزەکانی یانە جلشینەکەی شاری مانچستەر، کەتیبەکەی (مانوێل پلیگرینی) بەهێزتر و تۆکمەتر بوو، بە تایبەت کە بەودواییانە هەریەکە لە هەردوو یاریزانە ئیسپانییەکە (سۆڵدادۆ، ناڤاس)، پەیوەندیان کرد بەو کەتیبەیەی مانچستەر سیتی.

إرسال تعليق