پیاوێك، كه له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی دایه، خاوه‌نی چوار ژنه، هه‌ر چوار ژنه‌كه‌ش له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا ده‌وام ده‌كه‌ن!، بێجگە لەوەش كه سێ له‌و چوار ژنه‌ی، له یه‌ك قوتابخانه‌دا ده‌وام ده‌كه‌ن!، كه مه‌سافه‌یه‌كی كورت له ماڵی هاوسه‌رێتیان دووره.
ڕۆژنامه‌ی (عكاظ) ی سعودی، وته‌ی ژنه مامۆستایه‌كی گواستۆته‌وه، كه هاوڕێی یه‌كێك له‌و چوار ژنه‌یه، كه ده‌ڵێت: خۆم و هه‌موو كارمه‌نده‌كانی قوتابخانه‌کەمان تووشی سه‌رسوڕمانی هاتووین له‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌ی، كه له‌و جۆره هاوسه‌رگیرێتییه بینیومانە، كه ڕه‌نگه له هیچ جێگه‌یه‌كی تر نه‌بێت!.
ئه‌و ژنە هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سێ له‌و چوار ژنه‌ی شوویان به‌و پیاوه كردووه، له یه‌ك قوتابخانه‌دا ده‌وام ده‌كه‌ن!، كه یه‌كێكیان به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه‌یه، یه‌كێكی تریشیان مامۆستای قوتابخانه‌كه‌یه، ئه‌وه‌كه‌ی تریشیان قوتابییه له قۆناغی ناوه‌ندی له‌و قوتابخانه‌یه‌دا، ژنه‌كه‌ی چواره‌میش كه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه، له قوتابخانه‌یه‌كی تره له هه‌مان ناوچه و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كات كه هه‌ر سێ هه‌وێكه‌ی تری له‌وێ ده‌وام ده‌كه‌ن!.
ئه‌و مامۆستایه درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: مامه‌ڵه‌ی به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه له گه‌ڵ مامۆستا و قوتابییه‌كه كه هه‌وێی ئه‌ون، جیاواز نییه له گه‌ڵ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی کە له گه‌ڵ هه‌موو قوتابی و مامۆستاكانی تر هه‌یه‌تی!، هه‌مان شتیش له لای سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییه‌كه بەرجەستەیە، كه ماوه ماوه دێته قوتابخانه‌كه‌یان و هیچ جۆره جیاوازییه‌ك به‌دیناكه‌ین له مامه‌ڵه‌كردنییدا له گه‌ڵ مامۆستاكان و له گه‌ڵ هه‌وێكه‌یدا!، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه، كه ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ته بۆته مایه‌ی تێڕامان و سه‌رسوڕمانی مامۆستا و قوتابیان، كه له كاتی حه‌سانه‌وه‌ی نێوان وانه‌كاندا، چێژ له باسكردنی ده‌بینن!.

إرسال تعليق