Ads (728x90)

شێوازێکی زۆر نایاب "لە ڕێگەی لووتەوە" بۆ خۆپاراستن لە تووڕەبوون
بە گوێرەی شیکاری ژمارەیەك پسپۆڕی دەروونناسی و ئەوانەی مومارەسەی وەرزشی (یۆگا) دەکەن، باشترین ڕێگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەبوون، داخستنی کونە لووتی ڕاست و هەناسەدانە بە ڕێگەی کونە لووتی چەپ، چونکە بەکارهێنانی ئەو شێوازە، بەشی چەپی مێشك هێواش دەکاتەوە و، وا دەکات، کە بەشی ڕاستی مێشك چالاکتر بێت.

ئەوەش زانراوە، کە بەشی ڕاستی مێشك زیاتر ئارەزووی لایەنی عاتیفی و سیفاتە مێیینەکان دەکات، لە کاتێکدا لە بەشی چەپی مێشك سیفاتی نێرینەی دوژمنکارانە هەیە.

فەیلەسوفەکان بە تایبەت "ئۆشۆ" پێیانوایە، کە مرۆڤ سیفاتی نێرینە و مێیینەی تێدایە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەزەکەی، بۆیە بەو شێوازە لە هەناسەدان، کە لە سەرەتاوە باسمانکرد، سیفاتە مێیینەکان زاڵ دەبن و، مرۆڤەکەش بۆ چەند ساتێك هێور دەبێتەوە و، گرژی و تووڕەبوونەکەی دەڕەوێتەوە.

إرسال تعليق