Ads (728x90)

لە جامی جیهانی لاوان، شێرەکانی ڕافیدەین دەدرەوشێنەوە
لە یارییەکی چارەنووسسازدا لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی لاوان بۆ تۆپی پێ، کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی لاوانی کۆریای باشوور بووەوە، گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەکە لەوەدا بوو، کە تیپی براوە ڕاستەوخۆ بۆ  چوارگۆشەی زێڕین سەردەکەوت.

هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق بە ئاستبەرزییەکی بێوێنەوە دەرکەوتن، یارییەکی سەرنجڕاکێشیان پێشکەش دەکرد، ئەوەیان لێ دەبینرا، کە نایانەوێت ماڵئاوایی بکەن، بەڵکو سوور بوون لەسەر ئەوەی، کە درێژە بە سەرکەوتنەکانی یارییەکانی پێشوو بدەن.

هەردوو گێمی یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوولا (2-2) کۆتاییهات، پاش ئەنجامدانی کاتی زیادکراوی یارییەکەش، ئەنجامەکە گۆڕا بۆ یەکسانبوونی (3-3).

دواتر بە لێدانەکانی سزای یەکلاییکەرەوە، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق بلیتی سەرکەوتن و گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر کرد.

إرسال تعليق