Ads (728x90)

زانیاری گرنگ لەسەر سوودەکانی تەراویح
زانایان نوێژەکانی تەراویح بە ڕاهێنانێکی جەستەیی هاوسەنگ بۆ هەر ماسولکەیەك لە ماسولکەکانی جەستە دادەنێن، بەوەی هەندێك لە ماسوولکەکان بە درێژییەکی یەکسان گرژ دەبن، هەندێکی تریش لە ماسوولکەکان بە هەمان شێوە گرژ دەبنەوە و، وزەی پێویستی کردەکانی ماسوولکەکان لە کاتی نوێژدا زیاد دەبن، ئەوەش سەردەکێشێت بۆ کەمبوونەوەی ئاستەکانی ئۆکسجین و توخمە خۆراکییەکان لەناو ماسوولکەکاندا، ئەوەش لای خۆیەوە سەردەکێشێت بۆ فراوانبوونی کیسە خوێنینەکان، ئەوەش ڕێگە بە دەرچوونی خوێن دەدات بۆ گەڕانەوە بۆ دڵ، کە ئەو گراناییەی زیاد بووە و بە شێوەیەکی کاتی کەوتۆتە سەر دڵ، کار دەکات لەسەر بەهێزکردنی ماسوولکەکانی دڵ و باشترکردنی کرداری گەیشتنی خوێن بۆی.

زانایان ئاماژەیان کردووە بۆ ئەوەی، کە نوێژەکانی تەراویح، ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە ڕێکخستنی ئاستەکانی شەکر لە دوای ڕۆژووشکاندن، چونکە لە کاتی ژەمە خواردنی بەربانگدا، ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا لە نزمترین ئاستدایە، دوای کاتژمێرێك لە خواردنی ژەمە خواردنی بەربانگدا، مادەی جلۆکۆز و ئەنسۆلین دەستدەکەن بە بەرزبوونەوە، ئەو کاتە جەرگ و ماسوولکەکان کاردەکەن لەسەر ڕاکێشانی مادەی جلۆکۆزی خوێن، بەڵام لە ماوەی یەك کاتژمێردا، شەکری خوێن دەگاتە ئاستە بڵندەکان، لێرەدا سوودی نوێژەکانی تەراویح بەدیار دەکەوێت، چونکە لە ماوەی ئەنجامدانی نوێژەکانی تەراویحدا، ڕێژەی شەکرەکە چارەسەر دەکرێت و دەسووتێندرێت و دەکرێتە ئۆکسجین و ئاو.

هەر بۆیەش پزیشکەکان دەڵێن: نوێژەکانی تەراویح یارمەتیدەرن بۆ سووتاندنی گەرمۆکە زیادەکان و، هاوسەنگی لەش باشتر دەکات و، بەدەنگەوەهاتنە خودییەکان کە پەیوەستن بە حاڵەتەکانی گرژی و توڕەیی و  شڵەژانی کەسە ساخەکان کەمتر دەکاتەوە و، حاڵەتەکانی دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ و پەستی سووك دەکات.

ئەوە بێجگە لەوەی، کە ئەنجامدانی نوێژەکانی تەراویح سوننەتی پێغەمبەرە (دخ) و پاداشتی گەورەشی تێدایە.

إرسال تعليق