زانینی هه‌موو لایه‌نه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مانگی ڕه‌مه‌زان و، به‌ڕۆژووبوون و ئه‌داكردن و به‌جێهێنانی ئه‌و ڕوكنه پیرۆزه‌ی خواناسی و خواپه‌رستی له سه‌ر ئه‌و بنچینەیە، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، کە موسڵمانییه‌تی ژیرانه و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی و، هه‌ڵگرتنی شوێنپێی پێغه‌مبه‌ر (د خ)، له تابلۆیه‌كی ڕۆشن و ڕووناك بڕازێنیته‌وه و، به ئاستێكی ڕۆشنبیریی ئایینی به‌رز شانبه‌شانی ڕێنمایی و ئامۆژگارییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د خ) له بازنه‌ی ئایینی و دیندارییدا ده‌ربكه‌وی.
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د خ) له به‌ڕۆژووبووندا، کە پێداگیریی له سه‌ر كردووه و پهیڕهویكردووه، ئه‌وه‌یه، كه له كاتی پارشێودا په‌له‌ی نه‌كردووه له نانخواردن، به‌ڵكو تا كاتێكی نزیك له بانگی به‌ره‌به‌یان چاوه‌ڕێ ده‌بوو ئینجا نانی ده‌خوارد، هه‌روه‌ها ئێوارانیش بۆ ڕۆژووشكاندن به پێچه‌وانه‌ی پارشێو، په‌له‌ی ده‌كرد له ڕۆژووشكاندندا، هه‌ربۆیه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی موسڵمانان و شوێنكه‌وتووانی له سه‌ر ئه‌م خاڵه گرنگه، پابه‌ندبوون به‌م سوننه‌ته‌ی به‌ستۆته‌وه به ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كاتێك "ابو الدرداء" ده‌گێڕێته‌وه، كه خۆشه‌ویست (د خ)فه‌رموویه‌تی: ثلاث من أخلاق النبوّة، تعجیل الافطار و تأخیر السحور و وضع الیمین علی الشمال فی الصلاة، واته: سێ شت له ڕه‌وشتی پێغهمبهرایهتینه، په‌له‌كردن له ڕۆژووشكاندن و تاخیركردنی پارشێو و دانانی ده‌ستی ڕاسته له سه‌ر ده‌ستی چه‌په له نوێژكردندا.
بۆیه ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گرنگه، کە په‌یڕه‌وی له‌و سوننه‌ته گه‌وره‌یه بكه‌ین و، له سه‌ر هه‌مان ڕێ و ڕێڕه‌وی خۆشه‌ویست هه‌نگاوی دینداری بهاوێین و، دڵسۆزی خۆمان له دیندارییدا بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (د خ) به‌وپه‌ڕی ده‌ستگرتن و پارێزگاریکردن له سوننه‌ته‌کانی دووپات بکه‌ینه‌وه.

إرسال تعليق