Ads (728x90)

شەونوێژ، گرژی و شپرزەیی مرۆڤ کەمدەکاتەوە
ئەمینداری گشتی دەستەی جیهانی بۆ ئیعجازی زانستی قوڕئان و فەرموودە (دکتۆر عەبدوڵا کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی موسڵیح) دووپاتیکردەوە لە ڕاستی ئەوەی، کە هەڵسانەوە لە ماوەی سێیەکی شەو، پاش ئەوەی جەستە بەشی خۆی لە نووستن وەردەگرێت، ڕێژەی گرژی و شپرزەیی مرۆڤ کەمدەکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەیکردووە بۆ ئەوەی، کە هەڵسانەوە لە شەو، مانای ئەوە نییە کە مرۆڤ بە درێژایی شەو بە ئاگا بێت، بەڵکو پێویستە لەسەری کارەکانی ڕێکبخات، چونکە خودای پەروەردگار سیستەمێکی بۆ مرۆڤ داناوە، کە بەرژەوەندییەکانی بۆ بەدیدێنێت، کە ئەگەر پابەند بێت پێیەوە، خراپەکانی لەسەر لادەدات.

ئەو هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە، کە توێژەران لە زانکۆی (ئیرزۆنا) ی ئەمریکی، لە توێژینەوەیەکییاندا، کە لە گۆڤاری زانستەکان (Science) لە ساڵی (2002) بڵاویانکردووەتەوە، ئەوەیان بە ڕوونی ئاشکرا و بەرچاو خستووە، کە نووستن لە تاریکییدا، سوودبەخشە بۆ تەندروستی و، چالاکی کۆئەندامی بەرگری لەش بە شێوەیەکی گەورە باشتر دەکات.

شایەنی باسە لە قوڕئانی پیرۆز و چەندین فەرموودەی پێغەمبەر (دخ)، ئاماژە بە گرنگی و گەورەیی هەڵسانەوە لە سێیەکی شەو بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پەرستشی شەونوێژ، تەنانەت پێغەمبەری خۆشەویستمان بە کرداری بەرجەستەی کردووە و هاوڕێکانی لەسەر ڕاهێناوە.

إرسال تعليق