Ads (728x90)

قوڕئانی پیرۆز لە گرێبەستە تازەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدایە
کۆمپانیای (مۆبایلی) بۆ پەیوەندییەکان لە شانشینی عەڕەبی سعودیە، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ئیمزای ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بۆ وێنەگرتنی ڕێکلامە تایبەتەکانی کۆمپانیاکە.

بە گوێرەی گرێبەستە تازەکەی، (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بڕی (6) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمەش لە بەرامبەر بوونی بە ئەستێرەی ڕێکلامە تایبەتەکانی کۆمپانیاکە، کە خۆی لە ڕووماڵکردنی خزمەتگوزارییە تازەکەی (G4) دەبینێتەوە.

(کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) لە هەنگاوی یەکەمی جێبەجێکردنی گرێبەستەکەی، هەڵسا بە وێنەگرتنی ڕێکلامەکە لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، دواتریش لە ڕیازی پایتەختی سعودیە ڕێکلامێکی تر وێنە دەگرێت.

شایەنی باسە بەرپرسانی کۆمپانیای (مۆبایلی) بۆ پەیوەندییەکان، هەڵسان بە پێشکەشکردنی دانەیەك لە (قوڕئانی پیرۆز) بە (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)، ئەویش بە خۆشحاڵییەوە دیارییەکەی وەرگرت.

ئەوەی جێگەی گوتنە، لەو ماوانەی دواییدا، (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بە شێوەیەکی گرنگ دەستیکردووە بە بایەخدان بە ناسین و فێربوونی بنەماکانی ئایینی ئیسلام، ئەو ڕاستییەش لە وتەکانی هاوڕێکەی (ئۆزێل) ئاشکرابوون، کاتێك چەندینجار دووپاتی لێکردووەتەوە.

إرسال تعليق