Ads (728x90)

دابونەریتی وڵاتان لە مانگی ڕەمەزاندا
هەر گەل و وڵاتێك لە جیهان خاوەن دابونەریتی جیاواز و تایبەت بە خۆیانن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، کە ڕەنگە هەندێکیان جێگەی سەرسوڕمانی ئێمە بن، بەڵام لای خۆیان شتێکی بۆماوەییە و ڕێز لە کلتوری ڕابردووی خۆیان دەگرن و ساڵانە زیندووی دەکەنەوە.

لەو بابەتەماندا ئاماژە بە هەندێك لەو دابونەریتە جیاوازانە دەدەین، بەو هیوایەی ببێتە مەلۆیەك بۆ سەر خەرمانی زانیارییەکانتان:

  1. لە ئیندەنوسیا.. لە هەفتەی یەکەمی مانگی ڕەمەزان، مۆڵەت دەدرێتە قوتابیان بۆ ئەوەی لەسەر بەڕۆژووبوون ڕابهێن.
  2. لە پاکستان.. ئەو منداڵەی بۆ یەکەمینجار بەڕۆژوو دەبێت، وەکو زاوا دەڕازێنرێتەوە.
  3. لە مالیزیا.. لە ماوەی نێوان بەربانگ و پاشێو ژنان تەواف بە دەوری ماڵاندا دەکەن بۆ خوێندنی قوڕئانی پیرۆز.
  4. لە نەیجیریا.. هەر خێزانێك ڕۆژانە مێوانداری هەژارێك دەکەن بۆ ڕۆژووشکاندن.
  5. لە مۆریتانیا.. خەڵکەکەی لە یەك شەودا هەموو قوڕئانی پیرۆز دەخوێننەوە.
  6. لە یەمەن.. ماڵەکان سەرلەنوێ بۆیاغ دەکرێنەوە.
  7. لە مەغریب.. حەوت جار فوو لە بۆقیە دەکرێت (وەکو ئەوەی لە کاتی شەڕەکاندا دەکرێت) و خەڵك ئاگادار دەکرێنەوە بۆ پاشێو.
  8. لە ئۆگەندا.. لەوەتەی ڕۆناکایی ئیسلام گەیشتۆتە ناو خەڵکەکەی، هەموو ساڵێك لە ڕەمەزاندا دوازدە کاتژمێر بەڕۆژوو دەبن، چونکە لەوێ ماوەی شەو و ڕۆژ وەکو یەکە، ئەمەش بەهۆی هەڵکەوتنی لەسەر هێڵی یەکسانبوون (خط الاستواء).
  9. لە سعودیە.. نرخی شتومەك و کەلوپەلەکان و خواردەمەنی و سەوزەمەنییەکان بەرز دەکرێنەوە.
  10. لە تایلەند.. بۆ هاندانی منداڵەکانیان بۆ فێربوونی قوڕئان، حافز قوڕئانەکان لەسەر شان هەڵدەگرن.
  11. لە بۆرما.. دوای بەربانگ و ڕۆژووشکاندن، موسڵمانان یەکسەر دەخەون و پاشێو ناخۆن، بەڵکو تەنها لە کاتی بانگی بەیانی بۆ نوێژکردن هەڵدەستنەوە.

إرسال تعليق