Ads (728x90)

مامۆستا ئایینیەکە و سیناریۆی بوومەلەرزەکە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە دووەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، مامۆستایەکی ئایینی بەناوی (شێخ فەرید ئەلپاچی) سەرۆکی (کۆمەڵەی خانەی زەیتونییە بۆ فەرموودە) و نوێنەری ئەنجومەنی نێودەوڵەتی بۆ جیهانی ئیسلامی لە تونس، لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی بەناوی (الزلزال) لە کەناڵی (التونسیة) داوەتکراوە، تێیدا وێنەیەك لە بوومەلەرزەی ئیعلامی سەردەم پەخشدەکرێت!!، کاتێك لە بری ڕێزگرتن لەو مامۆستا ئایینیە، کەچی (بە گومانی خۆیان) کردوویانەتە نێچیرێکی ئاسان لە بەردەم زوومی کامێرا شاراوەکەیان!!، مەبەستیشیان لەو سیناریۆ گاڵتەجاڕییە، تەنها سووکایەتیپێکردن و گاڵتەپێکردنی بووە.

بەڵام خۆشەبەختانە، مامۆستا ئایینیەکە بوێرانە دەردەکەوێت، کاتێك بەبێ شڵەژان ڕووبەڕووی ئەو سیناریۆ ناشیرینە سەرزەنشتکراوە دەبێتەوە و، بە زیکر و ناوی خودا و پێغەمبەر (دخ)، لووتکەی ئیمانی خۆی پیشاندەدات و، خەجاڵەتباری ئاشکرای ئەوانیش دەردەخات!!.

لە ڕاستییدا ناوی پڕۆگرامەکە پڕ بە پێستی خۆی بۆ ئیعلامی ئێستا گونجاوە، ئەی ئەوە نییە لای خۆشمان ئیعلام چەشنی بوومەلەرزە دڵەکانمان دەهەژێنێ؟!!، ئەوە نییە بەشێك لە ئیعلامی ئێرەش لێکترازانی بەها نیشتیمانی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی کردووەتە نەخشەڕێی خۆی!!.

مامۆستا ئایینیەکە و سیناریۆی بوومەلەرزەکە
لە هەمووشی سەرنجڕاکێشتر، دوای ئاشکرابوونی سیناریۆکە، مامۆستا ئایینیەکە بە گیانێکی لێبووردەیی بەرزەوە، مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، بەو هەڵوێستەشی، مامۆستا ئایینیەکە سەلماندی، کە بە مامەڵە جوانە ستایشکراوەکەی، وێنەیەکی نموونەیی لە ڕەفتار نواندنی باڵای موسڵمانانە پێشکەشکردووە، ئەوەشی بۆ هەموو کەس و لایێك دووپاتکردەوە، کە هەر کەسایەتییەکی ئایینی، هەر تاکێکی موسڵمان، کە گۆشکراوی بەها ئایینیە بەرزەکان بن، پێویستە لەو گۆشەنیگایەوە، ئاکار بەرزی خۆیان نیشانبدەن.

شایەنی باسە، (شێخ فەرید ئەلپاچی) کەسایەتییەکی ئایینی میانڕەوە، کە توانیوێتی لەڕێی پڕۆگرام و موحازەرە و وتارەکانییدا، کە لەسەر شاشەکانی تەلەفزیۆندا پەخشدەکرێن، گرینگی مامناوەندێتی لە پەیڕەوکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام شیبکاتەوە.

بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە، کلیك لێرە بکە.

إرسال تعليق