Ads (728x90)

“جەیمس ڕۆدرێگز” خەڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵی 2014ـی بردەوە
لە شاری “زیورخ”ـی سویسری و، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا”، کە تێیدا “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2014 هەڵبژێردرا و خەڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”ـی پێبەخشرا، خەڵاتی “بۆشکاش”ـیش  بۆ جوانترین گۆڵ بەخشرا.

خەڵاتەکە بووە بەشی ئەستێرەی کۆلۆمبی یانای شاهانە “جەیمس ڕۆدرێگز”، پاش ئەوەی توانی پێش هەریەك لە یاریزانی هۆڵەندی “ڕۆبن ڤان پێرسی” و کچە یاریزان “ستیڤانی ڕۆتشی” بکەوێت.

لە بردنەوەی خەڵاتەکەدا، “جەیمس ڕۆدرێگز” بەرزترین ڕێژەی دەنگدانی بەدەستهێنا، کاتێك لە مۆندیالی بەڕازیل و لە یاری هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای، توانی بە لێدانی زۆر جوان، جوانترین گۆڵی ساڵی 2014 تۆمار بکات.

ڕێژەی دەنگدانەکەش بەمشێوەیە بوو:

|| “جەیمس ڕۆدرێگز” ڕێژەی 42%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

|| “ستیڤانی ڕۆتشی” ڕێژەی 33%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

|| “ڕۆبن ڤان پێرسی” ڕێژەی 11%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

شایەنی باسە، دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، “جەیمس ڕۆدرێگز” سوپاسی دەنگدەرانی کرد، ئەو ساتەشی بە زۆر تایبەت لە ژیانی وەرزشی خۆی و هەمووان لە کۆلۆمبیا وەسفکرد.

إرسال تعليق