Ads (728x90)

لە یاری لووتکەدا، “کلۆزە” بردنەوەی بۆ لازیۆ لە بەرامبەر میلان بەدەستهێنا
“مێرۆسلاڤ کلۆزە”، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی لازیۆ
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەی ٢٠ لە خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، لە بەهێزترین و گرنگترین یاریدا، یانەی لازیۆ میوانداری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کرد.

یارییەکە، کە لەسەر یاریگای “ئۆلمپیکۆ” لە ڕۆمای پایتەخت بەڕێوەچوو، یارییەکە بە سەرکەوتنی یانەی لازیۆ بە ئەنجامی ٣-١ تەواو بوو، بەو ئەنجامەش بەربەستی لە بەردەم یانەی یانەی ئەی سی میلان دروستکرد بۆ گەیشتن بە پلەیەکی گونجاو لە ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکە، کە شایستە بێت بە پێگە و مێژووەکەی.

یانەی میلان لە گێمی یەکەم و لە خولەکی ٤ـدا، توانی تاکە گۆڵی خۆی لەو یاریە لە ڕێگەی یاریزانی فەڕەنسی “گێریمی مینێز”ـەوە تۆمار بکات، ئەوە لە کاتێکدا یانەی لازیۆ باشتر یاری دەکرد.

بەڵام لە گێمی دووەمدا، یانەی لازیۆ بە ڕووی یانەی میلان تەقییەوە و توانی لە خولەکەکانی ٤٧ و ٥١ و ٨١ـدا، سێ جار تۆڕی یانەی میوان بهەژێنێت، ئەنجامی یارییەکەش بە ٣-١ لە بەرژەوەندی لازیۆ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی یانەی لازیۆش لە ڕێگەی یاریزانان “بارۆلۆ” دوو گۆڵ و “مێرۆسلاڤ کلۆزە”ـەوە تۆمار کران، هەروەکو یانەی لازیۆ کۆی خاڵەکانی بۆ ٣٤ خاڵ بەرز کردەوە و بە شێوەیەکی کاتی پلەی سێیەمی خشتەی ڕیزبەندییەکەی گرت، خاڵەکانی یانەی میلانیش وەکو خۆی ٢٦ خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” مایەوە.

إرسال تعليق