Ads (728x90)

ئایا دەزانی بۆچی کەسی سزادراو بە لەسێدارەدان جلوبەرگی ڕەنگ سوور دەپۆشێت؟!، ئەو پرسیارە زۆر کەس بە دوای وەڵامەکەیدا دەگەڕێت، ئاخۆ بۆچی دەستەڵاتداران لە هەموو وڵاتانی جیهان هەڵساون بە دیاریکردنی ئەو ڕەنگە جیاواز لە هەموو ڕەنگەکانی دیکە؟!.

نهێنیی ئەوە بۆ چەند هۆکارێکی جیاواز دەگەڕێتەوە، لەوانە:

|| ڕەنگی سوور زیاتر لە هەر ڕەنگێکی دیکە سەرنجڕاکێشترە، چونکە هەر کەسێك جلوبەرگی ڕەنگ سوور لەبەر بکات، سەرنجی بینەران بۆ ترسناکییەکەی و پاسەوانیکردنی ڕادەکێشێت.

|| خاوەنی ئەو جلوبەرگە ئەگەر ڕا بکات، ناتوانێت بە ئاسانی خۆی بشارێتەوە، چونکە لەبەر چاوی هەموو خەڵك دیار دەبێت، هەرچەند ژمارەی خەڵکەکەش زۆر بێت، بەڵام ئەو ناتوانێت خۆی بزر بکات.

|| زۆر بە دەگمەن وا دەبێت پیاوان جلوبەرگی ڕەنگ سوور بپۆشن، چونکە زیاتر ژنان ئارەزووی لەبەرکردنی دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ڕەنگی سوور لەلایەنی مەزاجی و دەروونییەوە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر ئەو کەسەی دەیپۆشێت، هەروەکو چەندین تایبەتمەندی دیکەشی هەن، لەوانە:

|| ڕەنگی سوور هاندەر و کاریگەرە بە شێوەیەکی بنچینەیی لەسەر کۆئەندامی دەماری مرۆڤ.

|| ڕەنگی سوور تاکە ڕەنگە پەیوەست بێت بە هەستەکانەوە.

|| ڕەنگی سوور هێمایە بۆ خۆشەویستی، هەروەها ڕەنگی مردنیشە، ئەو کەسەشی کۆتاییەکەی نزیك بووبێتەوە، بە ڕەنگی سوور هێمای بۆ دەکرێ.

إرسال تعليق