Ads (728x90)

سوودەکانی خەوتنی شەوان لە سۆنگەی قوڕئان و زانستەوە
خوای گەورە دیاردەی شەوی بەسەر گەردووندا هێناوە، تا ببێتە داپۆشەری مرۆڤەکان و بتوانن تێیدا بخەون و بحەسێنەوە، بەوەش لەپاڵ بوونی دیاردەی ڕۆژ، هاوسەنگی و هەماهەنگییەکی تەواو لە ژیانی مرۆڤەکان دروست دەبێت.

خوای گەورە لە قوڕئانی پیرۆزدا لە سوڕەتی (النبأ) ئایەتی (10) دەفەرمووێت:

((وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا))

واتا ئەی خەوتنمان بۆ نەکردوون بەهۆی سرەوتن و حەسانەوە؟.

زانایانی سەردەم هاتوون لە ژێر تیشکی زانستییدا، دووپات لە ناوەڕۆکی ئەو ئایەتە پیرۆزە دەکەنەوە، ئەوان دەڵێن: کاتێك لە شەو مرۆڤ دەکەوێتە بەر تیشکی ڕووناکی ئامێرە کارەباییەکان، کە ئەو وەختانە کاتی سروشتی خەوتنن، دەبێتە هۆی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی لەلای مرۆڤ، ئەوەش گرنگترین هۆکارە بۆ کەمبوونەوە و شڵەژانی نووستن، ئەوەشیان سەردەکێشێت بۆ زیاتربوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە کۆمەڵێك نەخۆشی جۆراوجۆر.

زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە کاتێك مرۆڤ دەکەوێتە بەر تیشکی دەستکرد، پشوو وەرگرتنی جەستە کەمدەکاتەوە، بەوەی خانە دەمارەکانی بەرپرس لە نووستن سست و لاواز دەکات، هاوکات خانە دەمارەکانی بەرپرس لە بە ئاگایی چالاك دەکات، هەروەها دەردانی هۆڕمۆنی نووستن “میلاتۆنین”ـیش پەکدەخات، بێجگە لەوەش کاریگەری لەسەر خانە هەستیارەکانی تیشك لەسەر چاو دروست دەکات، هەموو ئەو فاکتەرانەش بەیەکەوە سەردەکێشن بۆ تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە، کە بە ڕێکخستنی کاتەکانی نووستن و هەڵسانەوە لە خەو کار دەکات.

إرسال تعليق