لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکرایەوە، دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر ئیدانەی ڕۆژنامەی فەڕەنسی “شارلی ئیبدۆ”ـیان کرد لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکان، کە سووکایەتی بە پایە و کەسایەتی پێغەمبەرمان (دخ) دەکەن.
دەستەکە، ئەو کارانەی گۆڤارەکە پێی هەڵساوە، بە ئیستیفزازکردنی هەستی موسڵمانان لە هەموو شوێنێکی سەر زەوی داناوە، هەروەها بە پێوانەکردنی شتەکانە بە دوو تەرازوو لە ئازادی ڕادەربڕین، کە نابێت جنێو و تۆمەت و سووکایەتیکردن بە پێغەمبەران (سڵاوی خوایان لەسەربێت) لەخۆبگرێت.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش دەدات، کە هەندێك لە ڕۆژنامە و گۆڤار لە خۆرئاوا، ڕاهاتوون لەسەر هێڕشی ئیستیفزازییانەی بەردەوام بۆ سەر ئایینی ئیسلام و کەسایەتی پێغەمبەر موحەممەد (دخ)، وەکو ئەوەی لە لە دانیمارك ڕوویدا، هەروەها ئەوەی لە پاریسیش بەمدواییانە لەلایەن ڕۆژنامەی “شارلی ئیبدۆ”ـەوە ڕوویدا.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەوەی بەلامانەوە گرنگە تۆماری بکەین، ڕیزگرتنی خۆپیشاندەران بوو لەو خۆپیشاندانەی لە پاریس بۆ ئیدانەکردنی کوژرانی هەندێك کارمەندی ڕۆژنامەکە ڕێکخرا، کە لە پێشەوەیانەوە هەندێك گەورە تیرۆریستی وەکو سەرەکوەزیرانی ئیسرائیل “بنیامین نەتانیاهۆ” هەبوون، کە ئەوەش ئاگرەکەی خۆشتر کرد بۆ زیاتر سووکایەتیکردن و ئیستیفزازکردن بە هەستی موسڵمانان.
لە کۆتاییدا، دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر داوای لە موسڵمانان لە هەموو شوێنێکی سەر زەوی کرد، کە ڕەچاوی ئەو “نەفامێتی”ـیە بکەن، کە هەندێك وەکو سووکایەتیکردن بە ئایینی ئیسلام و کەسایەتی پێغەمبەر موحەممەد (دخ) مومارەسەی دەکەن، بەوەی نابێت لە بەرامبەردا پەرچەکرداری “نەزانانە” بنوێنن، بەڵکو لە ژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەکانی قوڕئانی پیرۆز مامەڵە بکەین، کە بە حیکمەتەوە لە ئاستیاندا بوەستین.

إرسال تعليق