چەند خولەکێك پێش ئێستا، لە شاری “زیورخ”ـی سویسری، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” بەڕێوەچوو، کە تێیدا “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2014 هەڵبژێردرا و خەڵاتی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”ـی پێبەخشرا.
ئاهەنگەکە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی ناودار و خاوەن پێگەی وەرزشی جیهانی ئامادەیبوون، کە جگە لە بەخشینی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”، لە دەستپێکدا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا”وتارێکی پێشکەشکرد، تێیدا هەڵوەستەی کرد لەسەر گرنگی بایەخپێدانی زیاتر بە بەها جوانەکان و قووڵترکردنەوەی گیانی وەرزشی.
شایەنی باسە، هەریەك لە ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ڕیال مەدرید “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” و ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە “لیۆنێل مێسی” و ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونخ “مانوێل نۆیەر” لە کێبڕکێدا بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوە، بەڵام سەرەنجام “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” خەڵاتەکەی بۆ جاری دووەم لەسەر یەك و بۆ سێیەم جار لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بردەوە.
هەر لەو ئاهەنگەدا، چەندین بڕگە و ناوبڕی دیکە پێشکەشکران، وەکو دیاریکردنی جوانترین گۆڵی ساڵ و باشترین ڕاهێنەر و پێکهاتەی نموونەیی ساڵی ڕابردوو.

إرسال تعليق