Ads (728x90)

بەمزووانە ئینتەرنێت نامێنێ، تەکنەلۆژیا پێشکەوتووتر دەبێ
سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای “گۆگڵ”، “ئیریک شمیت”، ڕایگەیاند، ئینتەرنێت کە بووەتە دەماری ژیانی ڕۆژانە لە سەردەمی ئێستا، نزیکبووەتەوە لەوەی نەمێنێت.

ئەو قسانەی “ئیریک شمیت” لە میانی وەڵامدانەوەی پرسیارێك بوو سەبارەت بە داهاتووی ئینتەرنێت، ئەو کە لە شاری “دافۆس” لە سویسرا بەشداری کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەکرد، بەو قسانەی جیهانی تووشی سەرسوڕمانی کرد!.

لە بەشێکی قسەکانی “ئیریک شمیت”ـدا هاتووە: “ئێستا کاتی ئامێرە هەستەوەرەکان و ئەو ئامێرە تەکنۆلۆجیایانەیە کە بتواندرێت وەکو جلوبەرگ لەبەر بکرێن، کە ببنە بەشێکی جیانەبووەوە لە جیهانەکەمان، تەنانەت کە هەست بە بوونیشیان ناکەین”.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە “بیر بکەوە، تۆ لە ژوورێکدا دەڕۆیت، کە هەموو بەشەکانی دەجووڵێن و، بە گوێرەی فەرمانەکانت لەگەڵت دێن و دەڕۆن و، چیت بوێ بۆت جێبەجێ دەکەن”.

شایەنی وتنە، کۆڕبەندەکە هەڵساوە بە کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی پێشەنگ لە جیهانی تەکنەلۆژیا، وەکو کۆمپانیاکانی “گۆگڵ” و “مایکڕۆسۆفت” و “فەیسبووک” و “ڤۆدافۆن”، ئەوەش بە ئامانجی تاوتوێکردنی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایی و کاریگەرییەکەی لەسەر دەرفەتی کار.

إرسال تعليق