لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠١٥، کە لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا بەڕێوەدەچێت، هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئێران لەسەر یاریگای “کانبێرا” بە یەکگەیشتن.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ئیرانییەکان توانییان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و، لە لە خولەکی ٢٤ـدا لە رێگەی یاریزان “سەردار ئەزمونی”ـییەوە گۆڵێكیان تۆمارکرد، پێش کۆتاییهاتنی ئەو گێمەش، یاریزانی ئێرانی “پۆڵادی” پاش وەرگرتنی دوو کارتی زەرد، لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.
لە گێمی دووەمدا، عیراقییەکان گەڕانەوە ناو کەشوهەوای یارییەکە و، لە لە خولەکی ٥٦ و لەرێگەی یاریزان “ئەحمەد یاسین” گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمار کرد، دوای ئەنجامدانی چەندین هێرشی مەترسیدار لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە، ئەو گێمەش بە یەکسانبوون تەواو بوو، ناوبژیوانیش بڕیاریدا لە خولەکە زیادکراوەکان ئەنجامەکە یەکلایی بکرێتەوە.
بە درێژایی دوو تایمی ١٥ خولەکی زیادکراویشدا، هەردوو هەڵبژاردەکە بە بەهێزی دەرکەوتن، بەوەی هەر یەکێکیان دوو گۆڵی تۆمار کرد، دوو گۆڵەکەی عیراق لە خولەکەکانی ٩٣ و ١١٦ـدا لەلایەن یاریزانان “یونس مەحمود” و “زەرغام ئیسماعیل”ـەوە تۆمارکران، دوو گۆڵەکەی ئیرانیش لە خولەکەکانی لە خولەکەکانی ١٠٣ و ١١٩ـدا لەلایەن یاریزانان “موڕتەزا پور عەلی” و “ڕەزا قۆجان”ـەوە تۆمارکران، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی ٣-٣ تەواو بوو.
بەڵام لە لێدانە یەکلارەکەرەوەکاندا، هەڵبژاردەی عیراق بە ئەنجامی ٧ گۆڵ بەرامبەر بە ٦ گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، توانیشی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین، کە تێیدا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دەبێتەوە.

إرسال تعليق