کەسێکی هەژار و بێدەستەڵات دەستی بۆ شۆفێری تەکسییەکە ڕاگرت، ئەویش وەستا و پێیوت: بۆ کوێ دەچی؟، کەسە هەژارەکە: تا ئەو سەر جادە، بەڵام یەك دیناریشم نییە بتدەمێ..!، شۆفێرەکە: دەی فەرموو من دەتگەیەنم کێشە نییە.
شۆفێرەکە هەژارەکەی گەیاندە شوێنی مەبەست، کاتێك هەژارەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی، منداڵەکانی بەرەو ڕووی هاتن و پرسیاریان لێکرد: کوا بابە نانت بۆ هێناوین؟!، ئەویش وتی: ناوەڵا نەمهێنا، چونکە شەرمم کرد شۆفێرەکە ڕابگرم!.
کاتێك شۆفێرەکە گوێی لەو قسانە بوو، ویستی چاکەکەی تەواو بکات، چووە جادەکەی خوارەوە، لە نانەواخانەکە 5 نانی کڕی و پاشان گەڕایەوە لای پیاوە هەژارەکە و نانەکەی دایە دەستی، شۆفێرەکە سوێندی خوارد لە چەند خولەکێکی کەمدا نیوەی نانەکەیان لەسەر جادە خوارد، چونکە زۆریان برسی بوو!!.
شۆفێرەکە ڕۆیشت، لەوسەر جادە دوو گەشتیار وەستا بوون، دەستیان بۆ ڕاگرت، پێیان وت: بمانبە بۆ فڕۆکەخانە، بردیانی بۆ فڕۆکەخانە و 100 دۆلاریان دایێ..!، کرێیەکەش لە ئەساسدا 5 هەزار دیناری عێڕاقییە..!، هەر لەناو فڕۆکەخانەکە دوو گەشتیاری دیکە داوای لێدەکەن بیانگەیەنێتە هوتێل شیڕاتۆن، ئەوانیشی گەیاندە شوێنی خۆیان و 200 دۆلاریان دایێ!!.
ئەو یەکسە چووە ماڵی پیاوە هەژارەکە و چی شتی خۆش و میوە و شیرنەمەنی و گۆشت و مریشك هەبوو لەگەڵ خۆی بۆ بردن، هەندێك پارەشی دانێ، ئینجا بە پیاوە هەژارەکەی وت: ئەوە هەمووی بە سەبەب تۆ بوو ئەو پارەیەم دەستکەوت، چونکە من چاکەم لەگەڵ کردی، خوای گەورەش بە چەندین قات چاکەی لەگەڵ کردمەوە!.
بەڵام بەداخەوە، خەڵك ئێستا چاکەی لەبەر دەرگای ماڵی خۆیەتی نایکات، بە پارە نەبێ ناجووڵێت و ئیشت بۆ ناکات، بۆیە چەندە خێر و چاکە کەم بێ، خواش وازمان لێدێنێ.
بەڵێ، ئەوە هاندانی خوایە، کەسێکی هەژارت بردە ئەوسەری جادە، ویستت چاکەی لەگەڵ بکەی، چووی نانت بۆ کڕی، ڕاستە کاتی لێگرتی، بەنزینت سەرف کرد، بە پارەی خۆت نانت کڕی، بەڵام خوای گەورە ویستی ڕاستەوخۆ پاداشتت بداتەوە، چەندین قات زیاتر لەوەی تۆ خەرجت کرد، بۆیە هەرگیز سڵ مەکەوە لە چاکەکردن.

إرسال تعليق