یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، سەرکەوتنێکی زەحمەتی لە چنگی یانەی ناپۆلی دەرهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ یارییەکەی لێ بردەوە و، توانی پارێزگاری لە پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولی ئیتاڵی بکات.
یارییەکە، کە درەنگانێکی دوێنێ شەو لەسەر یاریگای “سان پاولۆ”ـی تایبەت بە یانەی ناپۆلی و لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی هەژدەیەمی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ” بەڕێوەچوو، یانەی خانمە پیرەکە گێمی یەکەمی بە پێشکەوتن بە گۆڵێکی زۆر جوانی ئەستێرەی فەڕەنسی “پۆل پۆگبا” کۆتایی پێهێنا.
لە گێمی دووەمدا، یانەی ناپۆلی فشارەکانی چڕتر کردەوە بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، تا لە خولەکی 64 و لەلایەن یاریزانی بەرگریکار “میگێل ئەنخێل بریتۆس”ـەوە گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد، بەڵام یاریزانانی بیانکۆنێری سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی بردنەوە بە تۆمار کردنی گۆڵی دووەم لە خولەکی 69 و لەلایەن یاریزانی بەرگریکار “کاسیرێس”، هەروەها تۆمار کردنی گۆڵی سێیەم لە خولەکی 90 و لەلایەن یاریزانی ئاستبەرزی هێڵی ناوەند “ئەرتۆرۆ فیداڵ”، یارییەکەش بەو ئەنجامە 3-1 تەواو بوو.
بەو بردنەوەیە، یانەی یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی گەیاندە 43 خاڵ لە لووتکەی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی “کاڵچیۆ”، بە جیاوازی 3 خاڵ لە یانەی ڕۆمای خاوەن پلەی دووەمەوە دوورە، خاڵەکانی یانەی ناپۆلیش وەکو خۆی 30 خاڵ مانەوە لە پلەی چوارەم.

إرسال تعليق