لە هەفتەی حەڤدەیەمی خولی ئیسپانی “لیگا”، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ڕکابەرییەکان لە سەرەتای ساڵی نوێوە، هەردوو جەمسەری ئیسپانی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تووشی یەکەم شکستی ساڵی نوێ بوون.
کاتژمێر 7ـی ئێوارەی دوێنێ، یانەی ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای “مێستایا” بووە مێوانی یانەی ڤاڵەنسیا، ئەگەر چی لە گێمی یەکەم یانەی شاهانە بە گۆڵێك لە پێشەوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا یانەی ڤاڵەنسیا توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و بردنەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت، هەروەها زنجیرە سەرکەوتنەکانی یانەی شاهانە، کە 22 بردنەوەی لەسەر یەك بوو، بوەستێنێت.
کاتژمێر 11ـی شەویش، یانەی بەرشەلۆنە لەسەر یاریگای “ئەنویتا” بووە مێوانی یانەی ڕیال سۆسیداد، یانە کەتەلۆنییەکە هیوایەکی زۆری بە بردنەوە هەبوو بۆ ئەوەی سوودمەند بێت لە شکستەکەی یانەی ڕیال مەدرید و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵدا کەمبکاتەوە، بەڵام یانەی ڕیال سۆسیداد توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکە بباتەوە و هیوای کەتەلۆنییەکان لە گۆڕ بنێت.
ڕۆژنامەکانی ئیسپانیاش لە ڕووپەڕی ژمارەکانی ئەمڕۆیاندا، خەفەتباری خۆیان نیشاندا بە شکستی ڕیاڵ و بەرشە، کە ئەوەی خوارەوە بەشێکە لە ناونیشانەکانیان:
|| ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ”ـی کەتەلۆنی نووسیوویەتی: بەداخەوە، باڕسا دەرفەتێکی زێڕین بۆ نزیکبوونەوە لە ڕیال بە فیڕۆ دەدات.
|| ڕۆژنامەی “سپۆرت”ـی کەتەلۆنی نووسیوویەتی: تیپەکەی ئینریکێ بەبێ مێسی و نێیمار، پیکێ و ئەلڤێس، ناتوانن زاڵ بن بەسەر ئەو گۆڵەی لێیان کرا.
|| ڕۆژنامەی “ئاس”ـی مەدریدی نووسیوویەتی: ڤاڵەنسیا کۆتاییهێنا بە تۆماری بردنەوەکانی ڕیال، ئەنشیلۆتی دەڵێت باش یاریمان کرد، بەڵام یارییەکەمان دۆڕاند.
|| ڕۆژنامەی “مارکا”ـی مەدریدی نووسیوویەتی: ڤاڵەنسیا کۆتاییهێنا بە 22 بردنەوەی لەسەر یەك و 110 ڕۆژ بەبێ دۆڕانی ڕەسمی ڕیال مەدرید.

إرسال تعليق