Ads (728x90)

“ڕۆژنامە بەدبەختەکە” سەرلەنوێ سووکایەتی بە پێغەمبەرمان دەکات
(وێنەی سەرنووسەرە کوژراوەکەی گۆڤاری “شارلی ئیبدۆ”، لەو کاتەی سووکایەتی بە پێغەمبەرمان دەکات)
ڕێکخراوی ئیسلامی بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری “ئیسیسکۆ”، هۆشداریدا لە بڵاوکردنەوەی وێنەی کاریکاتێری نوێ لەلایەن “ڕۆژنامە بەدبەختەکە”، کە سووکایەتی بە زاتی پێغەمبەری گەورەمان موحەممەد (دخ) دەکات، ئەوەش لە سەروبەندی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری “شارلی ئیبدۆ” لە دوای ئەو هێڕشەی هەفتەی ڕابردوو کرایە سەر بارەگەکەیان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

گۆڤارە فەڕەنسییەکە سووربوونی خۆی نیشانداوە لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی کاریکاتێری گاڵتەئامێز و سووکایەتیکردن بە پایەی بەرزی حەزرەتی موحەممەد (دخ)، لە دیارترین وێنە کاریکاتێرییەکانیش، ئەوەی لە ڕووپەری گۆڤارەکەدا هەیە، کە بڕیارە ئەمڕۆ سێ ملیۆن دانەی لێ چاپ بکرێت و، بە 16 زمانی جیهانی و لە 25 وڵات بڵاو بکرێتەوە، ئەوە لە کاتێکدا پێش ڕووداوی پەلاماردانەکە، هەفتانە 60 هەزار دانەی لێ چاپ دەکرا.

ڕێکخراوی “ئیسیسکۆ” لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت، ئەو ڕەفتارە دەمارگیرییە نائەخلاقییە، کە ئامانج لێی هاندانە بۆ بریندارکردنی هەستی موسڵمانان، بەڵگەیە لەسەر ئارەزووکردنی سەرپەرشتیارانی ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانە بۆ خۆشکردنی ئاگری ڕق و قینە، ڕەفتارێکیشە دوور لە ئازادی ڕادەربڕین، بەڵکو سووربوونە لەسەر بە کەم تەماشاکردنی موسڵمان لە سۆنگەی هەستی داگیرکەرانەوە.

لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ خەڵکێکی زۆر لە ئەڵمانیا بە بەشداری سەرۆك “یواکیم گاوك” و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا “ئەنگیلا مێرکل” و سەرۆکی پارت و یەکێتییە ئیسلامییەکان، ڕژانە سەر شەقامەکان، وەکو دەربڕینی ڕەتکردنەوەیان بۆ بیرۆکەکانی دژایەتیکردنی ئیسلام.

تێبینی/ ئەو هەواڵە لە کاتی بوونی زانیاری نوێ، نوێدەکرێتەوە.

إرسال تعليق