Ads (728x90)

ڕێژەی کۆتایی دەنگدان بە پاڵێوراوانی “تۆپی زێڕین” بڵاوکرایەوە
دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی “فیفا” لە شاری “زیوریخ”ـی سویسری بەڕێوەچوو، باشترین یاریزانی جیهانیش دیاریکرا.

“کریستیانۆ ڕۆنالدۆ”ـی پورتوگالی و ئەستێرەی مێرەنگێ، توانی بۆ جاری دووەم لەسەر یەك نازناوەکە بباتەوە و، بە پیتی زێڕین ناوی خۆی لە مێژووی پڕشنگداری ئەستێرە درەوشاوەکانی تۆپی پێ بنەخشێنێت.

دوای تەواو بوونی ڕێوڕەسمی ئاهەنگەکان، ڕۆژنامە بەناوبانگە وەرزشییە جیهانییەکان هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی ڕێژەی کۆتایی دەنگدان بە 10 لە پاڵێورە کۆتاییەکانی تۆپی زێڕین “باڵۆن دۆر”.

ڕێژەی دەندان بەو پاڵێوراوەکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

١ـ ئەستێرەی پورتوگالی یانای شاهانە “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” ڕێژەی (37.66%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٢ـ ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانای بلۆگرانا “لیۆنێل مێسی” ڕێژەی (15.76%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٣ـ گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانای بایرن میونخ “مانوێل نۆیەر” ڕێژەی (15.72%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٤ـ ئەستێرەی هۆڵەندی یانای باڤاری “ئاریێن ڕۆبن” ڕێژەی (7.17%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٥ـ ئەستێرەی ئەڵمانی یانای بایرن میونخ “تۆماس مۆلەر” ڕێژەی (5.42%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٦ـ ئەستێرەی ئەڵمانی یانای بایرن میونخ “فلیپ لام” ڕێژەی (2.90%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
٧ـ ئەستێرەی بەڕازیلی یانای بلۆگرانا “نێیمار” ڕێژەی (2.21%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٨ـ ئەستێرەی کۆلۆمبی یانای شاهانە “جەیمیس ڕۆدرێگز” ڕێژەی (1.47%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

٩ـ ئەستێرەی ئەڵمانی یانای شاهانە “تۆنی کرۆس” ڕێژەی (1.43%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
 
١٠ـ ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانای مانچستەر یونایتد “ئەنخێل دیماریا” ڕێژەی (1.29%)ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

إرسال تعليق