هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوستوڕاڵیا توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە یاری فیناڵدا بە ئەنجامی ٢-١ گۆڵ لە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بردەوە.
کاتی یاسایی لە هەردوو گێمی یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی ئیجابی ١-١ تەواو بوو، دوای ئەوەی لە خولەکی ٤٥ـدا یاریزان “ماسیمۆ لۆنگۆ” توانی گۆڵی ئوستوڕاڵیا تۆمار بکات، لە خولەکی ٩٠ـیشدا یاریزان “سۆن هیۆنگ مین” توانی تۆڕی گۆڵی ئوستوڕاڵییەکان بهەژێنێت و کۆرییەکان بێنێتەوە ناو کەشوهەوای ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکە، بۆیەش ناوبژیوان بڕیاریدا لە دوو گێمی کاتی زیادکراودا یارییەکە یەکلایی بکرێتەوە.
لە خولەکی ١٠٥ـدا یاریزان “جەیمیس تراوسی” گۆڵی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناوەکە و بەرزکردنەوەی جامەکەی بۆ هەڵبژاردەی ئوستوڕاڵیاتۆمار کرد، بەوەش ئوستوڕاڵییەکان سەرکەوتنێکی مێژووییان لەو پاڵەوانێتییەدا تۆمار کرد و، بووە پاڵەوانێکی نوێ لە پاڵەوانێتییەکەدا.
ئەو نازناوە یەکەمین نازناوی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوستوڕاڵیایە لە پاش هاتنی بۆ ناو چوارچێوەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە ساڵی ٢٠٠٦، کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی هێڕشی زۆر دەبێتەوە لەلایەن یەکێتییەکانی ئاسیا بۆ دەرکردنی لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا،

إرسال تعليق