بەبۆنەی هاتنەوەی یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەری مرۆڤایەتی حەزرەتی موحەممەد (دخ)، گەرمترین پیرۆزبایی ماڵپەڕی قەڵەم پرێس پێشکەش بە تەواوی موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان دەکەین.
لەو بۆنە پیرۆزەدا، خوازیارین ئەو یادەوەرییە مەزنە ببێتە هاندەرێکی بەهێز بۆ پتەوترکردنی یەکڕیزیی لە نێوان تاکەکانی ئۆممەتی ئیسلام، کە بەداخەوە لە ڕۆژگاری ئەوڕۆدا، لێکترازانێکی هەمەلایەنە لە سەرجەم لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ئەو ئۆممەتەدا دروستبووە.
لە کاتێکدا پێشوازی لەو یادەوەرییە پیرۆزە دەکەین، کە جیهانی ئیسلامی بە هەلومەرجێکی ئێکجار مەترسیدار لەسەر هەموو ئاستەکان تێپەڕ دەبێت، هەڵوەشانەوەیەکی بەرفراوانیش لە ڕایەڵەکانی ژیانی شوێنکەوتووانییدا هەستیپێدەکرێت، ئەوەش لێمان دەخوازێت، کە ژیرانەتر بیر بکەینەوە و، لە ژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەکانییەوە مامەڵە بکەین و، لەو سۆنگەیەشەوە هەڵوێستبەرزی بنوێنین و هەنگاو بەرەو داهاتووێکی سەقامگیرتر و پڕشنگدارتر بنێین.
لەدایکبوونی پێشەوای پێغەمبەران حەزرەتی موحەممەد (دخ)، لەناوبردنی تاریکایی و ژیاندنەوەی هیوای درێژەپێدانی ژیان بوو لە سایەی ڕووناکییدا، دەستپێکردنی وێستگەیەکی تازەش بوو لە هەنگاونان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر لە هەموو ئاستە جیاوازەکانی پەیوەست بە زامنبوونی پێشکەوتن و گەشەپێدانی شارستانییەتی مرۆڤایەتی.
جارێکی تر ئەو یادەوەرییە لە هەموو لایەك پیرۆز بێت، ئینشاڵا ئەمساڵ و هەموو ساڵێك ئەو بیرەوەرییە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و بەرەکەت بۆ ئۆممەتی ئیسلام بە گشتی و بۆ خاك و نیشتیمان و شوێنکەوتووانی پێغەمبەر (دخ) لە کوردستان بە تایبەتی.

إرسال تعليق